TAGEE-DIMO

گۆڕان دوا مۆڵەت دەداتە پارتی و شەقام دەجوڵێنێت

بزووتنەوەی گۆڕان كۆتایی ئەمساڵ وەك دوامۆڵەت دەداتە پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پاكێجەی كە ئاڕاستەی كردووە و لە دوای ئەو بەروارەوە هەڵمەتی ڕاگەیاندن و جووڵاندنی شەقام دژ بە حكومەت دەست پێ دەكات و وەزیرەكانیشی بە ڕەسمی دەكشێنێتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا بزووتنەوەی گۆڕان پاكێجێكی بۆ رزگاربوون لە دۆخی چەقبەستووی هەرێم داوەتە حكومەتی هەرێم و داوا دەكات حكومەتێكی كاتی رابگەیەنرێت و بە خێرایی هەڵبژاردنەكان ئەنجام بدرێن، بەڵام تاكو ئێستا حكومەتی هەرێم جگە لەوەی سەردانی لایەنكان دەكات بۆ راگۆڕینەوە تا ئێستا هیچ بڕیارێكی یەكلاكەرەوە نەداوە.

بەرپرسێكی باڵای لە بزووتنەوەی گۆڕان كە نەیویستووە ناوی بڵاوبكرێتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، مۆڵەتی تا كۆتایی ئەمساڵمان داوە بە پارتی‌و ئەگەر تا ئەوكاتە وەڵامێكی ئەرێنیی پاكێجەكەمان نەداتەوە هەڵمەتێكی ڕاگەیاندن لە دژی حكومەت دەست پێ دەكەین و كار لەسەر جووڵاندنی شەقام دەكەین لە دژی.

لای خۆشییەوە ئەندامێكی جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە بە “ئاژانس″ی راگەیاندووە، ئەگەر سێ هەفتەیتر وەڵام وەرنەگرینەوە، گۆڕانكاری لە هەڵوێستەكانی گۆڕاندا دەكرێت‌و دوای سەری ساڵ داوای هەڵوەشاندەوەی حكومەت ناكات.

ئاشكراشیكرد، یەكێك لە سیناریۆكان ئەوەیە كە هەڵمەتێك دەست پێ دەكەین بۆ ڕەخنەگرتن لە حكومەت‌‌و شكستەكانی‌و سیناریۆیەكی تریش دەستلەكاركێشانەوەی وەزیرەكانمان دەبێت لە حكومەتدا.

لای خۆشییەوە سەلام عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە، پارتی دیراسەی وەرەقەی عەمەلیی گۆڕانی كردووە‌و دوو بژاردە دەخرێتە بەردەمیان كە یەكەمیان بریتییە لەوەی گۆڕان بێنەوە ناو حكومەت‌‌و بەردەوام بن تا كاتی هەڵبژاردنەكان ‌و هەندێك گۆڕانكارییش لە حكومەتدا بكرێت.

وتیشی، بژاردەی دووەم ئەوەیە هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت‌‌و كێ زۆرینەی دەنگەكانی بە دەست هێنا، حكومەتێكی نوێ پێكبهێنێت.

بابەتی دواتر

kobunawa1

توركمانەكانی كەركوك شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن دەكەن

وتەبێژی حەشدی توركمانی ئاشكرایدەكات، ئێمە وەكو كوتلەی توركمانی داوای پارێزگاری كەركوك دەكەین. عەلی حوسێنی وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *