news

رۆژێك پشوو لەم مانگەدا راگەیەنرا

بەپێی رۆژمێری پشووەكان لە هەرێمی كوردستان، هەموو ساڵێك لە 25ی ئەم مانگە بەبۆنەی یادی لەدایك بوونی حەزرەتی عیسا دەكرێتە پشووی فەرمی.

بە بۆنەی یادی لەدایك بوونی حەزرەتی مەسیح (سەلامی خوای لێ بێت)، ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 25-12-2017 دەكرێتە پشووی فەرمی.

خالید ئەلبێرت بەڕێوەبەری كاروباری مەسیحییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ڕایگەیاندووە، بەبۆنەی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح (سەلامی خوای لێ بێت)، ڕۆژی دووشەممە 25/ 12/ 2017 لە سەرجەم فەرمانگەكانی هەرێمی كوردستان، دەكرێتە پشووی فەرمی.

بەپێی زانیارییەكان، بە بڕیاری پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ساڵێك ئەو ڕۆژە كراوەتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاكانی كوردستان.

بابەتی دواتر

832017100800_1539142812015_7kumat

حكومه‌تی‌ هه‌رێم په‌یامێك بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی قوربان له‌ موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كات …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *