4564564

كاردانەوەی ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسڕائیل

بەحرەین و كوەیت و عێراق ئاشكرایانكرد، بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمەریكا بە دانپێدانانی قودس وەكو پایتەختی ئیسڕائیل پێشێلكاری بڕیارە نێودەوڵەتییەكانە.

ماڵپەڕی فەڕمی وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لە راگەیەندراوێدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، شانشینی بەحرەین دووپاتی دەكاتەوە بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆك كۆماری ئەمەریكا بۆ ناساندنی قودس وەكو پایتەختی ئیسڕائیل هەڕەشە لە هەوڵەكانی ئاشتی دەكات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئاشكراشیكرد، هەموو ئەو هەوڵ و دانوستانانەی ئەنجام دراون بۆ گەیشتن بە چارەسەرێك پەكدەخات.

رونیشیدەكاتەو، ئەمە پێشێلكارییەكی ڕوون و ئاشكرای بڕیارە نێودەوڵەتییەكانە كە جەخت لەسەر مافە جێگیركراوەكانی گەلی فەڵەستین‌و دەستێوەنەدانی قودس دەكاتەوە.

شانشینی ئوردون راشیگەیاند، دەبێت قودسی ڕۆژهەڵات وەكو خاكێكی داگیركراو بناسرێت‌و كۆتایی بە داگیركراوییەكەی بهێنرێت.

خۆشییەوە ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق لە ماڵپەڕی وەزارەتەكەی سەركۆنەی ئەم هەنگاوەی حكومەتەكەی ئەمەریكا دەكات.

جەعفەری ئاشكراشیكرد، لەوانەیە ئەم بڕیارەی ترەمپ ببێتە هۆی ئەوەی ناوچە عەرەبی‌و ئیسلامییەكان و هەموو جیهانیش بخاتە بەردەم قۆناغێكی نوێوە كە ڕەحم بە كەس نەكات.

دەزگای هەواڵی فەڕمی لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی دەرەوەوەی كوەیت رایگەیاند، بڕیاردان لەسەر ئەمە بڕیارێكی تاكلایەنانەیەو پێشێلكاری بڕیارە یاساییە نێودەوڵەتییەكانە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سەبارەت بە ڕەوشی یاسایی‌و مرۆیی‌و سیاسیی و مێژوویی شاری قودس و پێشێلی بڕیارەكانی كۆمەڵگەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی كردووە سەبارەت بەم بابەتەو پێشێلی هەموو ڕێكەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانیشە.

لای خۆشییەوە ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاند، سەرۆك كۆماری توركیا تاكو بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك‌و سەرۆكوەزیرانەكانی هەریەك لە مالیزیا، تونس، ئێران، قەتەر، سعوودیە، پاكستان‌و ئیندۆنێزیا پەیوەندیی تەلەفۆنیی ئەنجامداوەو بەردەوامە لەسەر ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی.

وتیشی، ئەردۆغان بە ئامانجی پاراستنی هەماهەنگی و ئەنجامدانی كاری هاوبەش لە نێوان وڵاتانی موسڵمان دژ بەو پێشهاتانەی هەستیاری دروست دەكەن لەبەرامبەر ئاشتی ناوچەكەو دۆخی قودس، بانگهێشتی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی دەكات بۆ ئەنجامدانی لووتكەی نائاسایی سەركردەكان لە رۆژی چوارشەممە 13ی كانوونی یەكەم، لە ئەستەنبوڵ.

لای خۆشیانەوە وەزارەتی دەرەوەی توركیادا بانگهێشتی ئیدارەی ئەمریكا دەكەین كە چاو بەم بڕیارە هەڵەیەدا بخشێنێتەوەو خۆی بە دوور بگرێت لەو هەنگاوانەی بە بێ بیركردنەوەی دەنرێن.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، بە نیگەرانییەوە لە بڕیاری ئەمریكا دەڕوانین سەبارەت بە ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل‌و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس. ئەم بڕیارە پێشێلكاری مافەكانی نێودەوڵەتی و بڕیارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكانە. جگە لەمەش كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان رەتی ئەوەیان كردووەتەوە كە قودس موڵكی ئیسرائیل بێت.

بابەتی دواتر

kobunawa1

توركمانەكانی كەركوك شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن دەكەن

وتەبێژی حەشدی توركمانی ئاشكرایدەكات، ئێمە وەكو كوتلەی توركمانی داوای پارێزگاری كەركوك دەكەین. عەلی حوسێنی وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *