46546

چوار شەمەی داهاتوو رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كۆبوونەوەی نائاسایی دەبەستێت

توركیا بانگهێشتی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی دەكات بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لووتكەی نائاسایی سەركردەكان لە رۆژی چوارشەممە ١٣ی كانوونی یەكەم لە ئەستەنبوڵ.

ئیبراهیم كاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لەبەرانبەر بڕیارە هەڵەكەی ئەمریكا، سەرۆك كۆماری توركیا تاكو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆك‌و سەرۆكوەزیرانەكانی هەریەك لە مالیزیا، تونس، ئێران، قەتەر، سعوودیە، پاكستان و ئیندۆنێزیا پەیوەندیی تەلەفۆنیی ئەنجامدا و بەردەوامە لەسەر ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی.

وتیشی، داوا لە ئیدارەی ئەمریكا دەكەین لەو هەڵە مەترسیدارە كە دەبێتەهۆی لەناوبردنی یەكجارەكی پڕۆسەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاشكراشیكرد، ئەردۆغان بە ئامانجی پاراستنی هەماهەنگی‌و ئەنجامدانی كاری هاوبەش لە نێوان وڵاتانی موسڵمان دژ بەو پێشهاتانەی هەستیاری دروست دەكەن لەبەرامبەر ئاشتی ناوچەكەو دۆخی قودس، بانگهێشتی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی دەكات بۆ ئەنجامدانی لووتكەی نائاسایی سەركردەكان لە رۆژی چوارشەممە ١٣ی كانوونی یەكەم‌و سەركۆمار میوانداریی كۆبوونەوەكە دەكات لە ئەستەنبوڵ.

رونیشیكردەوە، توركیا لەبارەی فەڵەستینەوە، هاوشێوەی هەموو پرسەكانیتر، هەروەك چۆن بەردەوام راستی گوتووە، ئاوهاش بەردەوام دەبێت لەمەودوا، جا ئیتر ئیسرائیلیەكان پێیان خۆشبێت یان نا، ئەمە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

 

بابەتی دواتر

kobunawa1

توركمانەكانی كەركوك شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن دەكەن

وتەبێژی حەشدی توركمانی ئاشكرایدەكات، ئێمە وەكو كوتلەی توركمانی داوای پارێزگاری كەركوك دەكەین. عەلی حوسێنی وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *