6fb63474902fcb1522800d9401014786

سووده‌كانی خۆشتن به‌ ئاوی سارد

ئاو پێداویستیەکی سەرەکی ژیانە و هەموو وەرزێک بەکاردەهێنرێت سارد بێت یاخود گەرم، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لە وەرزی زستان و سەرمادا ئاوی سارد ترسی هەیە و هەمووان خۆیانی لێدەپارێزن و کاتێک بەکاریدەهێنن لەناچاریدا دەڵێن “ئەوەندە سارد بوو ئاوەکە ڕەق بوومەوە”.

بەکارهێنانی ئاوی سارد ڕەنگە لە زستاندا زۆر قورس بێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەسانێک هەن هەرگیز ئاوی گەرم بەکارناهێنن، بەکارهێنانی ئاوی سارد ڕەنگە ببێتە هۆی سەرمابوون و تووشبوونی لەش بەهەندێک نەخۆشی بەتایبەت ئەگەر ئەو کەسە هەرگیز بە ئاوی سارد خۆی نەشوات.

سوودەکانی خۆشتن بە ئاوی سارد:
ئاوی سارد هۆکارێکە بۆ هێوربوونەوەی مێشک و دەروون و لە دڵەراوکێ و بێزاری دووردەخاتەوە، چونکە ئاستی ترشی یۆریک کەمدەکاتەوە لەلایەکی دیکەوە ئاستی گلوتاسیۆن لە خوێندا یەکسان دەکاتەوە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئارام بوونەوە و کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ.

بەکارهێنانی ئاوی سارد بۆ خۆشتن بەتایبەت لە بەیانیاندا هۆکارێکە بۆ زیادبوونی ڕێژەیەکی زۆری ئۆکسجین بۆ لەش و زیادبوونی لێدانەکانی دڵ و چالاکبوونی لەش و هەستکردن بە هێز و وزە وتوانایەکی زۆر.

ئاوی سارد باشترین سەرچاوەیە بۆ قژ و پێست لەڕووی تەندروستیەوە و رێگانادات زەیتی سروشتی پێست و قژ کەمبێتەوە و ببێتە هۆی وشکبوونەوە، لەهەمانکاتدا بریقەداری دەکات.

ئاوی سارد هۆکارێکە بۆ پاراستنی کێشی یەکسانی لەش  و ڕێگانادات چەوری زیانبەخش لە لەشدا کۆبێتەوە و کالۆری لەش دەتوێنێتەوە، چونکە دووجۆر چەوری هەیە ڕەنگی قاوەی سودبەخش و سپی زیانبەخش.

بەکارهێنانی ئاوی سارد لە کێشەی ئارەقکردنەوەی زۆر و بەرزبوونەوەی ئاستی گەرمی لەش ڕزگاردەکات.

بابەتی دواتر

ku-xlarge

چی‌ وا له‌ مرۆڤه‌كان ده‌كات هه‌ست به‌ ماندووێتی‌ بكه‌ن؟

زانایان رایانگه‌یاند كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ گازه‌كانی‌ قه‌تیسبوونی‌ گه‌رمی‌، ره‌نگه‌ ببێته‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ مرۆڤه‌كان هه‌ست به‌ ماندووێتی‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *