25589969_1541678815913637_2106445109_n

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاره‌كه‌ی ترامپ سه‌باره‌ت به‌ قودس ره‌تكرده‌وه‌

شۆرش کەمال
دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە بڕیارەکەی بۆ ناسینی قودس وەک پایتەختی –ئیسرائیل- لە کۆشکی سپی و لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ تیمی حکومەت جەختی لەسەر وتەکانیکردەوەو ڕایگەیاند: ئەوانەی دژمان دەوەستنەوە ملیۆنەها دۆلاریان دەستدەکەوێت یان بە ملیار دۆلاریان دەستکەوتووە بەلام ئێستا لە دژمان دەوەستنەوە با ئەوان دەنگ لە دژمان بدەن ئەوشتە لای ئێمە بڕاوەتەوە.
ترامپ لای خۆیەوە هەڕەشەی بڕینی هاوکاری ئەودەوڵەتانەیکرد کە لە دژی بڕیارەکەی سەبارەت بە “قودس” وەستاونەتەوە.
ڕۆژی پێنج شەممە لە میانەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئامادەبوونی 193 دەوڵەت لە کۆبوونەوەی نائاسایی لەسەر داوای وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی تایبەت بە بڕیاری ئەمریکا و مشتومڕی زۆری نەیارانی دژ بەو بڕیارە و لەسەرداوای وەزیری دەرەوەی فەلەستین کەرۆژی 20 ئەم مانگە لەویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای کۆکردنەوەی دەنگی نەتەوەیەکگرتووەکانی کردبوو بۆ وەستانەوە لەدژی بریارەکەی سەرۆکی ئەمیرکاو هۆشداری دابوو کە وتبووی ئەمریکا وەک هێزێکی گەورە “هەڵەیەکی گەورە”دەکات.
هەر لە هەفتەی ڕابردوش سەبارەت بەو بڕیارەی تایبەت بە “قدس” ئەمریکا ڕخنەی لە پڕۆژەکەی “میسر” گرت و دژی پرۆژەکە مافی (ڤیتۆ)ی بەکارهێنا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەمریکا بەتەنها مایەوە لە بەرامبەر وڵاتانی تری دونیاو لەڕوی دبلۆماسیەوە نەیتوانی پشتیوانی بۆ بڕیارەکەی بەدەستبێنێت.
ئەمەش وایکرد رۆژی 21مانگ پێنج شەممە هەریەکە لە تورکیاو یەمەن دانیشتنێکی تایبەت لە کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان ببەستن بۆ دەنگ کۆکردنەوە لەدژی ئەو بڕیارە لە لایەن وڵاتانی ئەندامی کۆمەڵەکە کە خۆی لە 193 ئەندام دەبینێتەوە.
“نیکی هێلی” باڵیۆزی ئەمریکا لە “تویت”ی خۆی لەو بارەیەوە دەڵێت: ” ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناوی هەموو ئەو وڵاتانە لای خۆی تۆمار دەکات کە لەدژی ئەو بریارە بووەستنەوە”.
نوێنەرانی ئەنجومەنەکە زمانی هەڕەشە لەم لێدوانانەی نوێنەرو دبلۆماتکارەکانی ئەمریکا دە خوێننەوەو پێیانوایە ئەمریکا بە هەموو هەوڵی خۆی دەیەوێت پرۆژەکە ڕابگرێت.
لە لێدوانی رۆژنامەنوسی لە ئەستەنبول مەولود جاوش ئۆغلۆ وتی: ئەمرۆ دەبینین نوێنەرانی وڵاتان دەنگ لەسەر ویژدانیان دەدەن لە پێناو دادوەری ..هەروەها وتی پێویستە ویلایەتە یەکگرتوەکان هەڕشە لە وڵاتان نەکات و هیچ وڵاتێکیش نابێت بکەوێتە ژێر ئەو جۆرە فشارانە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل پێشتریش رایگەیاندبوو پێویستە هەموو بالوێزو کارمەندانی باڵوێزخانەکانی کاری تەواو و پێویستبکەن بۆ فشارهێنان بۆسەرۆک حکومەت و دەوڵەتان تا لەدژی ئیسرائیل دەنگ نەدەن و پرۆژەکەی ئیسرائیل و ترامپ سەرکەوتوبێت لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان.
نوێنەرانی دامەزراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێیانوایە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوو ڕنگە پێشنیاری زۆر لەوبارەیەوە گەڵاڵەبێت یان لەوانەیە “فەلەستین” وەک نوێنەری تەواو بهێنرێتە نێوئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەوە یان بڕیارێک لە بەرامبەر ئیدانەکردنی “ئیسرائیل” دەربکرێت کەلانی کەم زیان کەمتربگات بە فەلەستین لەو پرۆژەیەدا یان گفتوگۆو ڕێکەوتن بکرێت لەسەرکێشەکان.
لە ئێستاشدا واشنتۆن دەیەوێت هەڵمەتێکی فراوان بۆ فشارهێنانی دەوڵەتان و سەرۆک و نوێنەران دروستبکات بۆ قایل بوون بە پڕۆژەکەو نەوەستانەوە لەبەرامبەر بەرژەوەندیەکانی هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل.
هەر بۆ ئەم مەبەستەش “جیسۆن گرینبلات ” نێردەی سەرۆکی ئەمریکا دۆنالترامپ سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دەستپێکردووەو لەگەل بنیامین ناتانیاهۆ کۆدەبێتەوە هەروەک ناتانیاهۆ لە تویتی تایبەتی خۆی ئاماژەی پێداوە.
بۆیە شارەزایان پێیان وایە هەفتەی داهاتوو زۆر قورس دەبێت بۆ وتووێژ لەسەر ئەو بابەتەو یەکلاکردنەوەی کێشەکان.

ئه‌مڕۆش له‌ كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ 128 ده‌نگی نه‌خێر بڕیاره‌كه‌ی ترامپ ره‌تكرایه‌وه‌.

بابەتی دواتر

1544461904whatsapp-image-2018-12-10-at-20.12.57

كۆتایی ئەمساڵ یەكێتی ئەوروپا پەیوەندییە داراییەكانی لەگەڵ ئێران جێبەجێ دەكات

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ میکانیزمی تایبه‌ت به‌ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌کان له‌ گه‌ڵ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *