25589998_1541681372580048_2097761568_n

روسیا: ئامادەی هەموو ڕوبەڕوبونەوەیەکین دژی ئه‌مریكا

شۆرش کەمال
کرملین دوپاتیکردەوە ڕوسیا بەردەوام دەبێت لە ڕێوشوێنەکانی بەرگریکردن لەخۆی لەبەرامبەر هەر سزایەک کە لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە چاوەڕوانکراوبێت هەروەها راشیگەیاند، هەموو ئەو تۆمەتانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕتدەکەینەوە کە ڕوبەڕوی “مۆسکۆ” دەکرێنەوەو باس لە مافی مرۆڤ دەکات بەتایبەتی”تەتار – قەرەم” لە شێوەدورگەی ئۆکرانیا ئەنجام درابێ لە ساڵی 2014.
“دیمتری بیسکۆڤ” وتەبێژ بەناوی کرملین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی ڕایگەیاند:” خۆمان ئامادەدەکەین بۆ هەموو جۆرە ڕۆبەڕوبوونەوەو پێشهاتێک بۆ بەرگریکردن لە خۆمان و بەرژەوەندیەکانمان لەبەرامبەر هەر پێشهات و کرداریکی دیاریکراو یان سزایەکی نوێ لەلایەن هەر دەوڵەتێکەوەبێت ئەوشتانەی هەن هەمووی نایاسایین بەلام ئێمە لە ئێستادا باسی ئەو لێپرسینەوەو بەرگریانە ناکەین کە ببێتە مایەی مەترسی.
هەروەها ناوبراو ڕتیشیکلردەوە کرملین هیچ تاوانێکی دژی مرۆڤی ئەنجام دابێت لەو ناوچانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باسی لێوەدەکەن.
بەڵام ئەنجومەنی ئاسایش رۆژی سێ شەممەی داهاتوو بەناوی (رەچاو نەکردنی مافی مرۆڤ) و پاکتاوکردنی ڕگەزی کرملین ی تۆمەتبارکردوە بە سزادانی هاوڵاتیانی تەتار قەرەم لە ئۆکرانیا لەلایەن هێزەکانی “روسیا” ئەمبریارەی ئەنجومەنەکە بە 70 دەنگ بەرامبەر 26 دەنگی نارازی دراو 76 ئەندامیش بێدەنگ بوون لە دەنگدانەکە.
ئەم بریارە لە ناوخۆی روسیا دەنگۆی زۆری لە ناوەندەکانی ئەو وڵاتە دروستکرد و لەسەر ئاستی جیهانیش هەڵوێست لە چۆنییەتی سیستمی یاساکانی روسیاگیرا و بە سیستمێکی یاسایی دواکەوتوو ناوبرا و کاریگەری خرابی لەسەر باری مافی مرۆڤ دۆخی ژیانی ئەوناوچانە دانا کە ڕوداوەکانیان تێدا تۆمارکراوە.
دیمتری بیسکۆڤ لە وەلامی ئەو پرسیارانەدا لە لێدوانە رۆژنامە نوسیەکی بەرۆژنامەنوسانی ڕگەیاند ئەو زانیاریانە هەڵەن و هاوڕانین لەسەری هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕتکردەوە کە ئاراستەی وڵاتەکەی کراون.

 

هۆکاری ڕوداوەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی مۆسکۆ لە ساڵی 2014 هەڵیکوتایە سەر ئەو دورگەیە کە دەکەوێتە سەر دەیای”ڕەش” لە ئۆکرانیا ئەمەش لە کاتێکدا بوو خەڵکی ئەوناوچانە سەرقاڵی هەڵبژاردنەکان بوون بەڵام سوپای روسیا بەوردی چاودێری هەڵبژاردن و گۆرانکاریەکانی ناوچەکەی دەکرد و لەبەرژەوەندی خۆی ئەنجامەکانی نەدەبینی و پێیوابوو ئەمریکا بەرژەوەندیەکانی ناوچەکە دەچنێتەوە هەر بۆیە سوپای ڕوسیا لە خۆ ئامادەکردندا بوو بۆ هەڵکوتانە سەر ئەو ناوچانە و ماوەیەکی زۆریش بوو خەلکی ئەم ناوچانە لە ژێر فشاری روسیادابوون جێگەی باسە ناوچاکە کەمینەیەکی “موسڵمان”ن و لەو دورگەیەدا دەژین و لەگەڵ روسەکان تەبانین دواجار سوپای ڕوسیا هەڵیکوتایە سەریان و کوشتارێکی زۆری لێکردن و ژمارەیەکی زۆریش لە هاوڵاتیان و سەرکردە دیارەکانی ئەم ناوچە تا ئێستا زیندانن و هەندێکیشیان چارەنوسیان نادیارە.
لە دوای ئەم روداوە وڵاتانی ئەو روپاو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوەندە جیهانیەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی فشاریان دژی روسیا دروستکرد بۆ پاریزگاری هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە و لەدژی روسیا هەڵویستیان نواند و سەرکۆنەی کرملن-یان کرد و سوپای روسیاشیان بە ئەنجامدەری توندوتیژ دژ بە هاوڵاتیان و تۆمەتبارکرد بەوەی مافی مرۆڤی پێشێلکردوەو هیچ گوێی بە بنەکانی ئەنجومەن بۆ پارێزگاری لە مرۆڤ نەداوە هەربۆیە تا ئێستاش ئەو دۆسیەیە لە ئەنجومەنی ئاسایش تاوتوێ دەکرێ بۆ سزادانی روسیا لە لایەن ئەمریکاو هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا.

بابەتی دواتر

602e61baa7f1ebeb0a0ac77adad5cd1f_L

ڤیدیۆ.. لە ئەمریکا یەکەم وەزیری موسڵمان بە قورئان سوێندی یاسایی خوارد

باسک نێت: لە ویلایەتی ڤێرجینیا، یەکەم وەزیری موسوڵمان پۆستی وەزیری فێرکردن وەرگرت و لەکاتی خواردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *