1016778_486779041403625_1221301673_n

بوێری لە پرۆژەکەی بزووتنەوەو لاوازی ئۆپۆزسیۆن!

شۆڕش کەمال
ئەوەی لە پرۆژە چوار خاڵییەکەی “بزووتنەوەی ئیسلامی” تایبەت بە بارودۆخی ئیستای هەرێم بینیم بوێری بوو، بوێریەک تا ئێستا هیچکام لە حیزبە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکانی هەرێم زاتو جورئەتی دەربڕینیان نەکردووە، من ناڵێم عەقڵیان پێ نەشکاوە بەڵام پێیان نەوێراوە هەربۆیەش دوورەپەرێزبوون لە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کۆتایهێنان بەو بارودۆخە.
لە ئێستادا ستەمی دەستەڵات و ناعەدالەتی گەیشتووەتە ئاستێک هیچ بەهایەکی ئەخلاقی بۆ بەهانە هێنانەوە نەماوە، سیاسەتکردنی هەندێک لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان ئەوەندە شەرمنانەو ترسنۆکانەیە تەنها لە میدیاکانەوە باس لە گەندەڵی دەکرێت حیزبی ئۆپۆزسیۆن وەک پیرێژنی دۆڕژاو لە میدیاکانەوە پەمپی جەماوەرو خەڵکی برسی و موچەبڕاو دەکات و لە ئاستی دبلۆماتیش لە گەڵ دەستەڵات بارودۆخەکە لەوپەری میوانداری گەرم و جەنابت و جەنابم و نوکتەو قاقای پێکەنین و سی و دوو دان دەرکەوتندایە.. کەچی لە میدیاکانەوە باری نائاسایی و بەسەربازگەکردنی کوردستان و شەڕی میدیاو تۆمەت بەخشینەوەیە.
حکومەت وەک ئەوەی موستەعمەرەیەکی گرتبێت و نەیەوێت ڕادەستیکاتەوە خەریکی وێرانکاری و قومارو دۆڕاندن و داڕوخانی ژێرخانی ئابووری ئەم وڵاتەیە! ئۆپۆزسیۆنیش لە لایەک شەریکە لە حکومەتی شکستخواردوو لە لایەکەی تریش ئۆپۆزسیۆنە! تا ئێستا ساغ نەبووەتەوە ئۆپۆزسیۆن “دۆستی قافڵەیە یان شەریکی دز”.
پڕۆژەکەی بزووتنەوەی ئییسلامی سەنگی مەحەکە بۆ نیشاندانی ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و نیشتیمان پەروەری، لەهەمانکاتدا لە ئاست داخوازیەکانی شەقام و جەماوەریشە چی بۆ دووحیزبی دەستەڵات یان بۆ بەناو ئۆپۆزسیۆنەکانەکان کە فەرموویان لێدەکات بۆ ڕێکەوتن و چارەسەر یان خۆپیشاندانی سەرتاسەری ..

 

پرۆژەکە فەرموویان لێدەکات بۆ خۆپیشاندانی ڕاستەقینە و پێشکەوتنی سەرکردەی لایەنەسیاسیەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ڕێبەرایەتی و ڕیزی پێشەوەی جەماوەر کە لە هەولێرو دهۆک دەستپێیکات تا داخوازیەکان بێتەدی، بزووتنەوە ئامادەیی خۆی پیشاندا سەرکردەو بەرپرسی یەکەمی حیزبەکەشی ئامادەبێ! بەڵام هیچ حیزبێکیتری ئۆپۆزسیۆن ئەو جورئەتەی نەبوو تەنانەت پشتگیریشی لێبکات.

بابەتی دواتر

1016778_486779041403625_1221301673_n

هەرای ڕاگەیاندنی کوردی!!

شۆڕش کەمال کەس بە کاری خۆی هەڵناسێ هەموو بریکاری ئەوانیترە..ڕاستربڵێم هەموومان حەزمان لە کوێخایەتیی و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *