635188311090074545

لەنێو باخ و باخچەكاندا پیاسەكردن تەندروسترینە

توێژینەوەیەكی بەریتانیا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كەسانی بەتەمەن ئەوانەی ڕۆژانە وەرزشی ڕۆشتن دەكەن، دەبێت لە قەرەباڵغی شەقامەكان بەدووربن و لەبری ئەوە ڕووبكەنە باخچەكان بۆ ناوچەی هەوای پاك، چونكە هەوای پیس سوودی وەرزش كەم دەكاتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بلاویكردەوە، توێژەران لە لەندەن بێ دەستنیشانكردن 119 ژن و پیاویان هەڵبژاردوە كە تەمەنیان لەنێوان 60 ساڵ و بەروژوور بووە، 2 كاتژمێر پیاسە بكەن لە 2 جێگای جیاوازدا، یەكەم لە (هاید پارك) كەجێگایەكی هێمنەو هاتووچۆی كەمە، دووەم لە شەقامی ئۆكسفۆرد كە ناوچەیەكی بازرگانی قەرەباڵغە لەشارەكەدا و جۆرەها ئۆتۆمۆبێلی پێیدا تێدەپەڕێت.

تیمی توێژینەوە تاقیكردنەوەی لەسەر ڕێژەی پیسبوونی هەوای لەهەردوو كاتی پیاسەكردنەكەدا كردوەو هەڵسەنگاندنی بۆ توانای سی‌یە‌كان و گیرانی لولەكانی خوێنی بەشداربوان كردووە.

توێژینەوەكە بۆی دەركەوتووە، پیاسەكردن لە (هاید پارك) توانای سییەكانی بەشداربوانی بەرزكردوەتەوەو گیرانی لولەكانی كەمكردوە، بەڵام كاتێك لە شەقامی ئۆكسفۆر پیاسەیان كردوە توانای سییەكانی بەشداربوان كەم بووەو ئەگەری گیرانی لوولەی خۆێنیان بەرزبۆتەوە.

كیان شۆنگ لە زانكۆی ئەمپریال لەلەندەن لەو بارەوە رایگەیاند، تەنها پیاسەكردن بۆ 2 كاتژمێر لە ڕۆژێكدا سوودی بۆ هەناسەدان و لولە ‌دەمارەكانی خوێن و دڵ هەیە تەنانەت بۆ 24 كاتژمێر دوای پیاسەكردنەكە، ئەمەش خۆی لەخۆیدا ئاكامێكی نوێیە، بەڵام ئەو دەرەنجامەی زیاتر سەر دەسوڕمێنێت لەكاتی پیاسەكردندا ئەگەر ژینگەكە پیس بێت ئەوا مرۆڤ سوود لەو وەرزشە نابینێت.

بابەتی دواتر

received_1690447660977250

زانیاری دەربارەی مانگای فرێزی

باسک نێت: ئەم جۆرە چێڵە یان مانگا پێی دەڵێن { ھۆڵشتاین ،فریزیان } ڕەچەڵەکی ئەو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *