1004804_524693430931658_796710772_n

بزووتنەوە لەسەر كەل، شەرمی حزبەكان دەشكێنێت

سەعد مەلا عەبدوڵلا گوڵپی

لە كوردستان، كەس و لایەنی زۆرمان هەبووە و هەیە كە تەنها فێری دەستبەسەراگرتن و داگیركردنی شاشەی كەناڵەكان و مایكی سەراكانن، بەڵام لە كرداردا وەك فس فس پاڵەوان دەردەكەون و تواناو غیرەتی دەربڕینی هەڵوێستێكی بوێرانەو بێ شەرمانەیان نییە لەبەرانبەر دەسەڵاتێكی دز و گەندەڵ و بێ منەت، بەڵكو لەژێر پەردەوەو شەرمنانە لەگەڵ دەسەڵات گفتوگۆ دەكەن و لەگەڵ گەل و شاشەكانیش بێ شەمانە دەكەونە گۆ، بەڵام ئەمجارە و دوای قوڵبوونەوەی دۆخی ئاڵۆزی هەرێمی كوردستان، بزووتنەوەی ئیسلامی وەك تاكە هێزی ئۆپۆزسیۆن كە هەر لە سەرەتاوە پێشبینی شكست و لاوازی ئەم حكومەتە بنكە فراوانەی دەكرد، لە دەستپێشخەرییەكی كەم وێنەدا بۆ چارەسەركردنی دۆخی هەرێم داوای رێكخستنەوەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان دەكات.

بزووتنەوەی ئیسلامی لە پڕۆژە چاوەڕوانكراوەكەیدا و لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی كوردستان و بە بێ رەچاوكردنی بەرژەوەندییەكانی، پڕۆژەیەكی یەكلاكەرەوە بۆ چارەسەركردنێكی یەكلاكەرەوەی كێشەكانی هەرێمی كوردستانی راگەیاندووە و تۆپە ئەڵتونییەكەی خستوەتە بەردەم لایەنە ئۆپۆزسیۆنە نوێییەكان و وەك نەریتی هەمیشەیی خۆی خۆشی نەكردوەتە سووری بەرلەشكر و خۆی بە خاوەنی پڕۆژە و سەركردایەتی پڕۆژەكە لە قەڵەم نەداوە و ئامادەیی هەیە كە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی كوردستان خۆی بكاتە قوربانی، لەمەشدا پێشەنگی نواندووە، بۆ نمونە لە پێكهێنانی لیستی ئیسلامیدا ئامادەبوو بە بێ وەرگرتنی هیچ كورسی و پۆستێك بڕواتە نێو ئەو هاوپەیمانیەتییەوە تەنها لەبەر سەرخستن و سەرگرتنی ئەو پرۆژەیە، لە بوارە كارگێڕی و سیاسی و خزمەتگوزاریەكەشدا، بزووتنەوەی ئیسلامی لە پارێزگای هەڵەبجە دوو كورسی ئەنجومەن و پۆستە ئیدارییەكانی بەخشیە لایەنەكانیتر تاكو ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە پێك بێت و بەرژەوەندییەكانی خۆی خستە چاڵەوە، هەرچەندە بەداخەوە هیچكامیان لەبەر ئەنانیەتی سیاسی و بێ منەتی بەشێك لە لایەنەكان سەركەوتوو نەبوون، بەڵام ئێستا بزووتنەوەی ئیسلامی وەك سەرمەشق لە پڕۆژە هاتوەتە سەر كەل و داوای شكستی حكومەت و كردنەوەی دەرگایەكی رەحمەت دەكات بۆ گەلی كوردستان، پێویستە حزبەكانیتر هەنگاوێكی بوێرانە و بزووتنەوانە هەڵبگرن بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆژەیە تاكو بگەنە سەركەوتنێكی ئاشتیانە.

یەكخستن‌و رێكخستنی ئۆپۆزسیۆنی كوردستان زامنی سەركردایەتیكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات ‌و روخانی ناعەدالەتی و گەندەڵییە لە كوردستان، جگە لەوەش پێشڕەویكردن و پشتیوانیكردن و بەشداریكردنی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن لە خۆپیشاندانەكانی گەلی كوردستان دەرخەری خەمخۆری و هەڵوێستێكی مەردانە و جوامێرانەیە بۆ داهاتووی گەلی كوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامیش لە پڕۆژەكەو لە زاری بەرپرسەكانییەوە ئامادەیی بەشداریكردنی خۆپیشاندانەكانی كردووە لە رابەرەوە تاكو سەرجەم ئەندامەكانی بۆیە بەهێزكردنی پڕۆژەكەو پاڵپشتیكردنی لەلایەن هێزەكانیتر ئۆپۆزسیۆنێك دروست دەبێت كە لە داهاتوودا ئۆپۆزسیۆنەكان دەبنە سەرمەشق و جوڵێنەری حوكمڕانی، نەك خەڵكی گەندەڵ و دز و مافیا.

بابەتی دواتر

29216823_1919107028130852_6277528803319642233_n

له‌ سۆشیال میدیایه‌كى درۆینه‌وه‌، به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دواكه‌وتوی سێكسخوازی…

له‌سه‌ره‌تاى دروست بونى ژیانه‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مرۆ، زۆرینه‌ى مرۆڤه‌كان دوو رووى تایبه‌تیان هه‌بوه‌،به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنى تۆڕه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *