FB_IMG_1514565173439

وەفدێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی محەمەدی حاجی مەحمودی کرد

باسک نێت-ھەڵەبجە

ئەمڕۆ ھەینی ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠١٧، وەفدێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی کرد لەگوندی گوڵەخانە و لەلایەن ناوبراوەوە پێشوازیان لێکرا.

بەیانی ئەمڕۆ وەفدێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە بەڕێزان م.سەلام کەریم ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی و م.ئاری عەبدوللەتیف ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد لە گوندی گوڵەخانە و لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.

لەو کۆبونەوەیەدا بارودۆخی کوردستان و مەسەلەکانی پەیوەست بە قەیران و سیاسەتی ئەمڕۆ و چۆنیەتی گەشتن بە خاڵی چارەسەر، گفتوگۆی لەسەر کرا.

ھاوکات سوپاسی بەڕێز محەمەدی حاجی مەحموود کرا لە پای پێشەنگیی و ڕابەریکردنی بەرەکانی شەڕ، بۆ پارێزگاریی لە خاکی کوردستان.

FB_IMG_1514565188008 FB_IMG_1514565177795 FB_IMG_1514565173439 FB_IMG_1514565170547

بابەتی دواتر

1544461904whatsapp-image-2018-12-10-at-20.12.57

كۆتایی ئەمساڵ یەكێتی ئەوروپا پەیوەندییە داراییەكانی لەگەڵ ئێران جێبەجێ دەكات

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ میکانیزمی تایبه‌ت به‌ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌کان له‌ گه‌ڵ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *