930122017_26177015_1293348420811257_143922936_n

دادگای میسر سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر محەمەد مورسیدا سەپاند

ئەمڕۆ شەممە دادگای تاوانەكانی قاهیرە بە تۆمەتی سوكایەتیكردن بە دەسەڵاتی دادوەری سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر محەمەد مورسی سەرۆکی شه‌رعی میسردا سەپاند.

لە دوای ساڵی ٢٠١٣ و لادانی لە دەسەڵات، دادگاکانی میسر بە تۆمەتی تیرۆر، سیخوڕی، نانەوەی پشێوی و تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی سزای ١٣٩ ساڵ زیندانی و سزای لەسێدارەدانی بەسەر محەمەد مورسی سەپێنراوە، بەڵام بەشێك لە سزاكان لە لایەن دادگای تێهەڵچونەوەی قاهیرەوە لەبەرنەبونی بەڵگەی پێویست هەڵوەشێنراونەتەوە.

دەستەی پارێزەرانی بەرگری لە محەمەد مورسی دەڵێن، كۆی سزا سەپێنراوەكان بە سەر محەمەد مورسی دا ٤٨ ساڵە و بڕیارە لە داهاتوودا لەسەر چەند پرسێكی پەیوەست بە ڕووداوەكانی دوای لەسەركارلادانی دادگای بكرێت.

محەمەد مورسی لە دایكبووی ساڵی ١٩٥١ ەو هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە لە ئەندازیاریدا، لە ساڵی ٢٠١١ وەك سەرۆكی پارتی ئازادی و دادگەری باڵی سیاسی كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین هەڵبژێراوە، لەساڵی ٢٠١٢ دوای بەدەستهێنانی لە ٥١.٧% دەنگی هاووڵاتیانی میسر، وەك یەكەم سەرۆك كۆماری مەدەنی لە مێژووی میسردا هەڵبژێردرا، لە ساڵی ٢٠١٣ بە کودەتایەکی سەربازی لە دەسەڵات دوورخرایەوە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *