1130122017_dddddddddddddddd

سێ ڕێگای سروشتی بۆ پاککردنەوەی هەوای پیسی ژوورەکەت

 

بەگوێرەی توێژینەوەکان هەوای ناو ژورەکان دوو تا پێنج جار پیسترە لە و هەوایەی لە دەرەوەی ماڵ هەڵیدەمژین و دەیخەینە سیەکانمانەوە.
زۆربەمان لەکاتی ناساغیدا سەردانی پزیشک دەکەین بۆ پشکنین و دەرمان وەردەگرین،هەندێکیشمان بەپیویستی دەزانین بۆ رێگەگرتن لە نەخۆشی پێشوەختە سەردانی پزیشک بکەین بۆ پشکنینی گشتی ،بەلام بنچینەیی ترین شت فەرامۆش دەکەین؛ پشکنینی کوالیتی ئەو هەوایەی بەبەردەوامی هەڵیدەمژین،لەکاتێکدا هۆکارەکانی پیسبوونی هەوای ژوور کۆمەڵیک هۆکاری زۆر بنچینەیین، ئەو دۆشەکەی لەسەری دەخەوین و ئەو بیجامەیەی پێوەی دەخەوین هۆکاری بنچینەیین لە پیسکردن و ژەهراوی کردنی هەوای ژوور.

سێ ڕێگا بۆ پاککردنەوەی هەوای ژوور:
زیادکردنی هەواگۆڕکێ
سەرەکی ترین رێگا بۆ پاکردنوەی هەوای ژوور ،زیادکردنی هەواگۆڕکێیە، بەتایبەت لە مەتبەخ و شوێنی چێشت لێنان چونکە زۆرترین رێژەی میکرۆب و بەکتریا کۆ دەبێتەوە و هەوای ژورەکانی تریش ژەهراوی دەکات.

سوتاندنی مۆمی بیسواکس
بیسواکس(BeesWax) جۆرە مۆمێکی تایبەتە کە لە شانەی هەنگ دروست دەکرێت و بەپیچەوانەی مۆمەکانی ترەوە کە دوکەڵ دەکەنە هەواوە و ژەهروای دەکەن، بەڵکو یارمەتی سوتاندنی ماددە ژەهراویەکانی ناو هەوادە دات و درەنگ گڕەکەی دەکوژێتەوە.

ڕۆنە خۆراکیەکان
توێژینەوکان دەریانخستوە لەو شوێنانەی کە ڕۆنی خۆراکی لێیە ڤایرۆس،کەڕو و بەکتریا توانای مانەوەیان نیە و لەناو دەچن و بەرێژەی ٩٩.٩٦ توانای کوشتنی ماددە ژەهراویەکانی ناو هەوایان هەیە.

بابەتی دواتر

images

رێژەی باران بارین و پیشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشكرایدەكات، پلەكانی گەرما بۆ ئەمڕۆ شەمە بەم شێوەیە دەبێت، شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *