4564564

کۆرش دامەزرێنەری ئیمپراتۆریی ئەخمێنی و یەکەمین فریاد ڕەسی جولەکە!

کۆرش دامەزرێنەری ئیمپراتۆریی ئەخمێنی
یەکەمین فریاد ڕەسی جولەکە!

ر. شۆرش کەمال
کۆرش دامەزرێنەری ئیمپراتۆری ئەخمێنی ساڵی 550پ.ز بنەماکانی ئەو ئیمپراتۆریەتەی دامەزراند ئەمەش لەدوای دەستبەسەراگرتنی دەوڵەتی میدیا دێت، لەسەردەمی کۆرش 550پ.ز بۆ 530پ.ز توانی زەوی ئەخمێنیەکان لە بەلقانەوە تا ئاسیای ناوەڕاست فراوانبکات(2). ئیمپراتۆریی ئیخمێنی گەورەترین ئیمپراتۆریەتی مێژووە ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی (59) ملیۆن کەس بووە لە کۆی گشتی (112) ملیۆنی هەموو دانیشتوانی کۆی زەوی لەو سەردەمەدا کە نزیکەی 44% دانیشتوانی جیهان بووە.(3). ئیمپراتۆریەتی ئەخمێنی جۆرێک لە چەندایەتی رۆشنبیری و کلتور و ئاینی لەخۆگرتووەو ئەوەش تایبەتمەندی بووە لەنێو شارستانیەتەکانی ئەو سەردەمە.(4).
لە دیارترین روداوەکانیسەردەمی کۆرش داگیرکردنی”بابل” بوو لەدوای سەرکەوتنی بەسەر”نبۆنید”ی شای ئەو مەملەکەتە و توانی دەستبگرێت بەسەر هەموو ڕێگا ستراتیجییەکانی ئەو ناوچەیە(5).کۆرش بۆ ڕازاندنەوەی ئیمپراتۆریەتەگەورەکەی وەک هەر شایەکی تر بیری لەوەکردەوە راگەیەنراوێک بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بنوسێتەوە بەتایبەت بۆ ئەونەتەوەو گەلانەی لەدوای هێرش و داگیرکاری کەوتبوونە نێو سنورەکانی دەستەڵاتی، کۆرش مافی گەڕانەوەی دا بەو دیلانەی لە بابل دەستگیرکرابوون و کرابوونە کۆیلە “جولەکە”کانیش لەنێو ئەو دیلانەدابوون کۆرش هاوکاری دارایی پێشکەشی جولەکەکانکرد تا بتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان و پەیکەری (ئۆرشەلیم) سەرلەنوێ دابمەزرێننەوە.(6).ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو ئازادیە بیروباوەڕیەوە باسدەکرێ کە بنەماکانی بیروباوەڕی ئاینی ڕێگەپێدراو بوون.(7).
“ریتشارد فرای” کە یەکێکە لە شارەزایانو لێکۆڵەرە ناودارەکانی ئێران و ئاسیای ناوەڕاست دەڵێت: زیندویی مێژووی کۆرش تەنها دامەزرێنەری ئیمپراتۆری گەورە نییە، بەڵکو وەک سەرکردەیەکی بەتواناو گەورە ناوی وتراوەتەوە لە سەدەکانی رابردوو..کاریگەری لەسەر یۆنانەکانیش هەبووە بەهەمان شێوەی ئەسکەندەری گەورە..رۆمانەکانیش چاویان لێکردوە لە بنەماو کلتورو لێبوردەییداو کاریگەری لەسەر دروستکردون.(8).
کۆرش وەک هەر پاشا و ئیمپراتۆرێکی تری دونیا قەوارەیەکی سیاسی نوێ پێویستی بە بەهێزکردنی بنەماکانی کۆمەڵایەتی هەبوو تا بتوانێت بە سیستمێکی نوێ ئارامی بۆ کۆمەڵگە دروستبکات بۆ ئەوەش دەبوو لێبوردەیی و رێزگرتن لەبیروباوەڕ و کلتوری گەلانی ژێردەستیبکات تا بتوانێت بەردەوامی بە سیاسەتی ئیمپراتۆریەتەکەی بدات، هەر ئەم پاڵنەرەش بوو لێبوردنی بۆ یەهودیەکان دەرکرد لەدوای داگیرکردنی بابل تا بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی سەرکی خۆیان”یەهوزا”و هاوکاری داراییانبکات بۆ ئاوەدانکلردنەوەی پەیکەری ئۆرشەلیم.(9). کۆرش لە پێناوی مانەوەو بەردەوامی ئیمپراتۆریەتەکەی و فراوانبوونی زەوی و ماڵو موڵکە نوێیەکان دەیویست شارستانیەتێکی گشتگیر و فرە ئاین کۆکاتەوە بۆ ئەو مەبەستەش لەڕوی شۆرش و هەڵگەڕانەوەی ژێردەستەکانی دەبوو نەرمی بنوێنێت و ڕێز لە ئاین و بیروباوەڕو کلتوریانبگرێت هەربۆیە لەئاستی ناوخۆ وەک پارێزەری پەرستگاکان خۆی نیشاندەداو بەڕێوەبردنی زۆرینەی کاروباری وڵاتە داگیرکراوەکانی دەدایەوە دەست خەڵکە ڕسەنەکانی ئەوناوچانە لەبەرامبەریشدا داهات و ماڵیاتی لێوەردەگرتن.(14) کۆرش توانی بە هاوکاری و هێنانە ناوەوەی پیاوانی ئاینی و کەسایەتییە ناودارە ناوخۆییەکانی ئەو ناوچانەی داگیریکردبوون دەستەڵاتێکی نوێ لەو ناوچانە دروستبکات.(15).
زۆرێک لە لێکۆڵەرەوان پێیان وایە سیاسەتی کۆرش لە ڕێنماییەکانی “زەردەشتی”ەوە هاتوون.(11).
کاتێک کۆرشی گەورە “قمبیز″ی یەکەمی باوکی کردە جێنشین وەک دەستەڵاتداری کەرتی”ئەنشان”ی فارس کە لە وڵاتی فارسی کۆن پێوتراوە “عیلام” دواتر لە ساڵی 553پ.ز ئەم کەرتە هەرچەند سەربەخۆش نەبوو بەڵام مەیلی بۆ دەوڵەتی “میدیا”دەربڕی ئەم ڕوداوەش لەسەر دەستی دوایین شای میدیاکان ڕویدا، پێشتریش لە 550پ.ز جەنگ لەنێوان فارس و میدیاکان بە شکستی کۆرش کۆتاییهات هەر ئەوەش وایکرد پشکی کۆرش شای فارس بوو(18).. دواتر کۆرش “لیدیا”ی داگیرکرد کە دەکەوێتە رۆژئاوای ئەنازۆڵ تورکیای ئێستاو پاشان بابل ی داگیرکرد لەگەڵ بەشێکی گەورەی ئاسیاو توانی ئیمبراتۆریەتی ئەخمێنی.

سەرچاوە
[1] زینوفون ولارى هدریک، عن کتاب کورش الڕکبر لزینوفون: فن القیادە وفن الحرب. نیویورک: ترومان تالى/ ساینت مارتنز، 2006. 199. نسخە مگبوعە.

[2] فیرجسون، باربرا ج. ب. “ڕسگوانە کورش- غالبًا ما یشار إلیها على ڕنها “التشریع الڕول لحقوق اڵانسان”.” تقریر واشنگن حول شئون الشرق الڕوسگ. مایو 2013. http://www.wrmea.org/2013-may/the-cyrus-cylinder%E2%80%94often-referred-to-as-the-first-bill-of-human-rights.html

بابەتی دواتر

images

رێژەی باران بارین و پیشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشكرایدەكات، پلەكانی گەرما بۆ ئەمڕۆ شەمە بەم شێوەیە دەبێت، شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *