151091861975865700

عه‌بادی به‌ نهێنی ده‌رگای گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم كردوه‌ته‌وه‌

سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار بە رۆژنامەی العربی الجدیدی راگەیاند، حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی هەوڵ دەدات سود لە قەیرانەكەی لەگەڵ هەولێر وەربگرێت، گفتووگۆ لەئێستادا رەتدەكاتەوە.

روونیشیكردەوە، لەكاتێكدا كە عەبادی گفتووگۆ لەگەڵ حكومەتی هەرێم رەتدەكاتەوە، بەڵام بەشێوەی رانەگەیەندراو دەرگای گفتووگۆی لەگەڵ چەند لایەنێكی كوردیدا كردووەتەوە.

روونیشیكردەوە، شاندێكی یەكێتی بەم دواییە چوونە بەغدا، كە گفتووگۆی تاكلایەنەیان لەگەڵ حكومەت كردووە دەربارەی قەیرانەكە و كاردانەوەكانی و تاووتوێی دوایین پەرەسەندنەكانی قەیرانەكە و توانای چارەسەركردنیان كردووە و گفتووگۆكانیش لەم بارەیەوە بەردەوامن.

ئاماژەی لەوەشكرد، ئەم گفتووگۆیانە بەردەوام دەبن، شاندێكی دیكەی حزبە كوردییەكان جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات، كە گفتوگۆ لەسەر دەرچوون لەم قەیرانە دەكەن.

لای خۆیەوە سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد كە كەناڵی گفتووگۆ لە نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێم هەیە، ئەمەش سەرەتایەكە بۆ دەرچوون لەو قەیرانەی بەهۆی ریفراندۆمەوە سەری هەڵدا.

راشیگەیاند، چاوەڕێ دەكرێت شاندێكی كوردی كە نوێنەرایەتی حكومەت ناكات و نوێنەرایەتی حزبە سیاسییەكان دەكات، سەردانی بەغدا بكەن و تاووتوێی كێشە هەڵواسراوەكان بكەن.

بابەتی دواتر

223201698569179a7c9b1ded255b3db7ebe2c5d04a6_XL

100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی زیاد كرا

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ دەڵیت: بۆ ئەم مانگە نزیكەی 100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *