2230122017_m-e-31-12-2017-d

بۆ تاوتوێكردنی پرسی سوریا ئه‌ردۆگان سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كات

وابڕیارە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، لەڕێكەوتی پێنجی كانوونی دووەمی ساڵی داهاتوودا سەردانی فەڕەنسا بكات، و لەگەڵ ئیمانۆیل ماكرۆن، هاوتا فەڕەنسییەكەیدا ڕەوشی سوریا تاوتوێ بكەن.

سەرچاوەیەك لە ئیدارەی سەرۆكایەتی فەڕەنسا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز-ی ڕاگەیاندووە” جگە لە گفتوگۆكردن سەبارەت بە قەیرانە سیاسییە ناوچەییەكان، تەوەری سەرەكی گفتوگۆی نێوان ئەو دوو سەرۆكە باسكردن لە دۆخی ئێستای سوریا و دۆزی قودس دەبێت”.

ئەمەش دوای ئەوەدێت لە ماوەی هەفتەكانی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، قودسی وەك پایتەختی ئیسرائیل ناساند، و بەو هۆیەوە جارێكی دیكە ئاڵۆزییەكانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل سەریهەڵدایەوە، و پرۆسەی ئاشتی فەلەستین-ئیسرائیل لەباربرا.

هاوكات سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەردۆغان كۆمەڵێك ووتەی زبری لەدژی بەشار ئەسەد-ی سەرۆكی رژێمی سوریا بەكارهێنا و بە” تیرۆرست” ناوزەدی كرد، و جەختی كردەوە لەوەی تا ئەسەد دەسەڵات بەجێنەهێلێت هەوڵەكانی ئاشتی سوریا بێ ئاكام دەبن.

لایخۆشیەوە، ماكرۆن لە ماوەی هەفتەكانی ڕابردوودا ڕایگەیاند فەرەنسا هەوڵی جدیتر دەدات بۆ نێوەندگیری لایەنە سیاسییەكانی سوریا، لەپێناوی بۆ بەرەوپێشبردنی دۆزی ئاشتی سوریا، و بەڵێنیدا لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا “دەستپێشخەری” هەبێت سەبارەت بە قەیرانی سوریا.

بابەتی دواتر

223201698569179a7c9b1ded255b3db7ebe2c5d04a6_XL

100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی زیاد كرا

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ دەڵیت: بۆ ئەم مانگە نزیكەی 100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *