7BE1955D-B41F-409A-8B25-DF24993816C6_w1023_r1_s

شه‌ڕی ناوخۆی یه‌مه‌ن، په‌تای به‌دخۆراكی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌

پرۆگرامی تەندروستی جهیانی، پرۆگرامی خواردەمەنی جیهان و پڕۆگرامی یارمەتی کردن بە منداڵ سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە “یونیسێف” لە لێدوانێکی هاوبەش دا دەڵێن، ” ئێمە ١،٠٠٠ رۆژی ناخۆشی شەڕمان لە یەمەن تێپەڕ کرد. شەر لە یەمەن وای کردوە هەرە قەیرانی مرۆڤایەتی لە جیهان دا پێکبێت، قەیرانێک کە هەموو وڵاتەکەی گرتۆتەوە.”

نزیكه‌ی 75% دانیشتوانی یەمەن پێویستی بە کۆمەکی مرۆڤایەتی هەیە وەک لێدوانەکەی ئەو گرووپانە دەڵێت، لە نێویان دا ١١ ملیۆن و ٣٠٠،٠٠٠ منداڵن ئەوانەی بە بێ ئەو یارمەتییانە ناتوانن بژین.لانی کەم ٦٠ لە سەدی خەڵکی یەمەن خواردنی پێویستیان نیە، و ١٦ ملیۆن خەڵکیش ئاوی خاوین و ئاوەڕۆیان نیە. ژمارەیەکی زیاتریش لە خزمەتەکانی تەندروستی بێ بەشن.

شەر لە یەمەن لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە نێوان پشتیوانانی سەرۆک عەبدل ڕابوو مەنسوور هادی و سەرهەڵداوانی حوسی درێژەی هەیە.

لە گەڵ ئەوەی هاوبەندی بە پێشەنگی سعودیه‌ کە پشتیوانی لە سەرۆک هادی دەکات، و ئێران پشتیوانی لە سەرهەڵداوانی حوسی، ئەو شەڕە ستەمکارانەیە لە بون بەست دا ماوەتەوە. ئەوەش وای کردووە هەزاران کەس بکوژرێن و برینداربن، و قەیرانی مرۆڤایەتی خوڵقاندوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەرە خراپترین قەیران لە جیهان دا دەزانێت.

ئەو لێدوانەی لە لایەن سێ رێکخراوی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، “دۆخەکە هەروا بەرەوخراپی دەڕوات. ئاژانسەکانی یوئێن هێچ ڕیگایان بۆ دەست ڕاگەیشتن بو ئەو خەلکە نیە کە لە ئەو شەڕەدا هەرە زیانی گەورەیان پێ گەیوە و ناتوانین تەنانەت هەڵیبسەنگێنین کە داخوازی و پێدوایستی ئەو خەڵکەی تا چ ڕادەیەکە.”

بابەتی دواتر

images

رێژەی باران بارین و پیشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشكرایدەكات، پلەكانی گەرما بۆ ئەمڕۆ شەمە بەم شێوەیە دەبێت، شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *