217995Image1

ته‌ندروستی هه‌ولێر بودجه‌ی پێویستی ساڵانه‌ی خۆی ئاشكرا كرد

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، ساڵانە پێویستیان بە ١٦٠ ملیار دینارە بۆ دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان و لەئێسادا ناردنی دەرمان لەلایەن بەغدادەوە وەستاوە.

دکتۆر سامان بەرزنجی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگه‌یاند: بە پێی بودجەی حاکیمە و شایستەکانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی بەغدا ساڵانە دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام ماوەی سێ مانگە هەموو شایستە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستانی راگرتووە بە پاساوی نەبوونی رێگا و ناتەواوی بارودۆخی ئەمنی.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کە بە شێوەیەکی کاتی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن یان دانیشتووی کەمپەکانن و ئەوانیش لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەری پێویست وەردەگرن، بۆیە پێویستە بەغداد ئەو ڕەوشە لەبەرچاو بگرێت.

ڕاشیگەیاند، ساڵی ڕابردوو ژمارەیەک پڕۆژەیان ڕادەستی وەزیری تەندروستی عێراق کردووە بەڵام تا ئێستا جێبەجێیان نەکردووە، هیواشی خواست حکومەتی عێراق لە خەمی کەرتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا بێت.

وتیشی:لە نەخۆشخانەی منداڵاندا، لە ٦٠%ی نەخۆشەکان ئاوارەکانن، هەروەها ئەگەر سەیری نەخۆشخانەی نانەکەلی بکەین کە تایبەتە بە شێرپەنجە ئەوا سەدا ٥٠ی نەخۆشەکان، ئاوارەکانن، ئەوانەی شوشتنی گورچیلەیان کردووە سەدا ٧٠یان لە ئاوارەکانن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، نزیکەی ٢٦ کەمپ کە ئاوارەی تێدایە پێداویستی تەندروستی و خزمەتگوزاری وەردەگرن. لە لایەکی دیکەشەوە قەیرانی دارایی و ئەو بارودۆخەش بووەتە هۆکار کە دەرمان و پێداویستی کەمە.

بابەتی دواتر

223201698569179a7c9b1ded255b3db7ebe2c5d04a6_XL

100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی زیاد كرا

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ دەڵیت: بۆ ئەم مانگە نزیكەی 100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *