1231122017_26231608_517620021969619_3292807542421088125_n

سبه‌ی له‌ سلێمانی ڤیستیڤاڵی هه‌رزانی نرخ ساز ده‌كرێت

بڕیارە سبه‌ی دوو شەممە فیستیڤاڵی هەرزانكردنی نرخ بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لەكۆمپانیاكان و خاوەن دەستی كار لەشاری سلێمانی بكرێتەوە.

بنار هیدایەت، وتەبێژی فەرمی فیستیفاڵەكە لەلێدوانێكی ڕاگەیاند، “ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی 1/1/2018 و سەرەتای ساڵی نوێ فیستیڤاڵی هەرزانكردنی نرخ لەناو كارگەی جگەرەی سلێمانی دەكرێتەوە”.

وتیشی، “كردنەوەی ئەم فیستیڤاڵە بۆ چەند مەبەستێكە، یەكێك لەوانە هاوكاریكردنی ئەو خاوەن كارانەیە، كە نەیانتوانیوە وەك پێویست برەو بەكارەكانیان بدەن و كاڵاكانیان بناسێنن، هەروەها بۆ زیاتر پڕفرۆشی بەرهەمە خۆماڵییەكانە لەسەر ئاستی شاری سلێمانی و دەوروبەری”.

ئەو زیاتر باسی لەوەشكرد “لای هەمووان ئاشكرایە قەیرانی دارایی كاریگەری هەبووە لەسەر هەموو تاكێكی كۆمەڵگا، لەو ڕووەوە دەمانەوێت ئەو كۆمپانیایانەی لێرە بەشدارن، سەرجەم كاڵاكانیان بەنرخی كۆ (جوملە) بفرۆشنەوە بە هاوڵاتیان”.

وتەبێژی فیستیڤاڵی هەرزانكردنی نرخ لەسلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد “ئەم فیستیڤاڵە لەسەرەتادا بۆ ماوەی یەك مانگە و لە ئەگەری داواكاری هاوڵاتیان ماوەكەی درێژ دەكەینەوە”.

جێی ئاماژەیە ئەمە یەكەمین جارە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان فیستیفاڵێكی لەم جۆرە ئەنجام بدرێت.

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *