33

یه‌كگرتوو: دوا هۆشداری ده‌داته‌ حكومه‌ت
هه‌ڵه‌دنی: بڕوامان به‌ داتاكانی حكومه‌ت نییه‌

 

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت دیاریكردنی وادە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە لایەن یەكگرتوەوە بۆ حكومەت دوا دەرفەت و ئاگادار كردنەوەیەتی و پێویستە حكومەتی هەرێم بە كردار و خزمەت متمانە بۆ خۆی بگێڕێتەوە .

ئەبوبەكر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی ماڵپه‌ری حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند، پێدانی وادە و پرۆژەی چاكسازی كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاڕاستەی حكومەتی كردوە بۆ ئەوەیه‌ بەرلە كشانەوە بیانوی نەمێنێت كە بۆچی پێشوەخت لەو بڕیارە ئاگادارنەكراونەتەوە .

ڕاشیگەیاند: یەكگرتوو بۆ هەموو هەوڵێكی ئەنجامدانی چاكسازی و گەیاندنی داواكاریەكانی خەڵك ئامادەی دانیشتن و گفتوگۆیە لەگەڵ حكومەت و ئامادەیە باج لەو پێناوەشدا بدات .

ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە ئێستادا متمانەیان بەو داتا و زانیاریانە نیە كە حكومەتی هەرێم ئاماژەیان پێدەكات سەبارەت بەداهاتەكان و پێویستە حكومەتی هەرێم لەو ماوەیەدا كە بۆمان دیاریكردوە بە ڕونی و ڕشكاوانە وەڵاممان بداتەوە .

باسی لەوەشكرد:یەكگرتوو هۆشداری خۆی داوەتە حكومەت و دەرفەتێكی دیكەی بۆ چاكسازی بۆ ڕەخساندوە پێویستە ئەویش ڕاشكاوانەو بە كردار و خزمەتكردن بە خەڵك متمانە بۆ خۆی بگێڕێتەوە .

بابەتی دواتر

images

رێژەی باران بارین و پیشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشكرایدەكات، پلەكانی گەرما بۆ ئەمڕۆ شەمە بەم شێوەیە دەبێت، شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *