“لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی پێشوو رێگربوون لە خاوێنكردنەوەی تۆماری دەنگدەران”

 

سەرۆكی پەیمانگای ئەنیستتۆی پەی بۆ چاودێری و پەروەردە رایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو بەدواداچوونەی ئێمە كردومانە بۆ تۆماری ئێستای دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە نۆسەد هەزار ناوی ساختە كە بەشی زیاتر لە چل كورسی دەكات لەتۆماری ئێستای ناوی دەنگدەرانی كوردستاندا هەیە.

د.سەروەر عەبدولڕەحمان سەرۆكی پەیمانگای ئەنیستتۆی پەی بۆ چاودێری و پەروەردە بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، بەداخەوە ئەو لیستی تۆماری دەنگدەرانەی ئێستا لەهەرێمی كوردستاندا هەیە جگە لەناوی دووبارەو گوماناوی و ساختە و وەهمی و مردوو، چەندەها ناوی كوردی پارچەكانیترو ناوی ناوچە جێناكۆكەكانی دەرەوەی هەرێم لەناو ئەو لیستەدا هەیە.

ناوبراو ڕەخنە لەپارتی و یەكێتی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان دەگرێت كە هەوڵی جددیان نەداوە بۆ پاككردنەوەی لیستی ناوی دەنگدەرانی هەرێم لەناوی ساختە و دوبارە و مردوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەداخەوە لەخولی پێشووی پەرلەمانی كوردستانیش ئێمە چەندین جار هەوڵمان داوە لەپەرلەمان، بەڵام حزبە دەسەڵاتدارەكان بەرژەوەندییان لەوەدا بوو كە ئەو لیستە خاوێن نەكرێتەوە تا كورسی زیاتری پێبهێنن‌و تەنانەت لایەنەكانی پێشووی ئۆپۆزسیۆنیش لەو ئیرادەیەی پارتی‌و یەكێتی بۆ ڕێگریكردن لەخاوێنكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بێدەنگ بوون.

 

بابەتی دواتر

2291

سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم سێ‌ كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوونەتە قوربانی.لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *