czcxzdsarewassaxz

روحانی یەكەم كاردانەوەی بەرانبەر خۆپیشاندەران راگەیاند

سەرۆك كۆماری ئێران لە یەكەمین كاردانەوەیدا بەرامبەر خۆپیشاندانەكانی ئێران كە ماوەی چەند ڕۆژێكە بەردەوامە دژی حكومەت ئاشكرایكردا، ئێرانییەكان مافی خۆیانە ناڕەزایی دەرببڕن، بەڵام نابێت ڕەفتارەكانیان ببێتە هۆی توندوتیژی و تێكدانی موڵكی گشتی.

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی زاری ڕۆحانیەوە بڵاویكردەوە، گەل ئازادی تەواوی هەیە ڕەخنە لە حكومەت بگرێت و ناڕەزایی دەرببڕێت، بەڵام دەبێت ناڕەزایی دەربڕینەكە بەشێوەیەك بێت ڕەوشەكە و باری ژیانیان باشتر بكات.

وتیشی، ڕەخنەگرتن جیاوازە لە توندوتیژی و تێكدانی موڵكی گشتی.

راشیگەیاند، چارەسەركردنی كێشەكان كارێكی ئاسان نییە و كاتی زۆری دەوێت، پێویستە لەسەر حكومەت و گەل یارمەتی یەكتر بدەن بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشانە.

ڕۆحانی ڕەخنەی توندیشی لە سەرۆكی ئەمەریكا گرت لەسەر ئەوەی پشتیوانی لە خۆپیشاندانەكان دەكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەم پیاوە لە ئەمەریكا ئێستا هاوسۆزی خۆی دەردەبڕێت لەگەڵ گەلەكەماندا بەڵام بیری چۆتەوە چەند مانگێك لەمەوبەر گەلی ئێرانی بە تیرۆریست ناودێر دەكرد.

رونیشیكردەوە، ترەمپ دژی نەتەوەی ئێرانیە‌و هیچ مافێكی ئەوەی نییە هاوسۆزی لەگەڵ ئێرانییەكاندا دەرببڕێت.

دوێنێ یەكشەممە بۆ چوارەم ڕۆژ خۆپیشاندەران ناڕەزاییان دژی حكومەت دەربڕی، سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی ئێرانی ئاگاداریان كردوونەتەوە كە ڕێوشوێنی توند دەگرنە بەر دژیان.

 

بابەتی دواتر

602e61baa7f1ebeb0a0ac77adad5cd1f_L

ڤیدیۆ.. لە ئەمریکا یەکەم وەزیری موسڵمان بە قورئان سوێندی یاسایی خوارد

باسک نێت: لە ویلایەتی ڤێرجینیا، یەکەم وەزیری موسوڵمان پۆستی وەزیری فێرکردن وەرگرت و لەکاتی خواردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *