103746

بزووتنەوە سەركردەیەكی دیاری لەدەستدا
رووداوەكانی جیهان و هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2017

 

لە ساڵی 2017 چەندین رووداوی گرنگ لە كوردستان و جیهان روویانداوە كە گۆڕانكاری گەورەیان لێكەوتووەتەوە، بەشێوەیەك گۆڕانكاری جیاواز لە جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بوون.

2-1-2017 فرانسۆ ئۆنلاند سەرۆك كۆماری پێشووی فەرەنسا سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد.

20-1-2017 دۆناڵد ترەمپ وەك 45هەمین سەرۆكی ئەمریكا هەڵبژێردرا.

19-2-2017 حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستپێكردنەوەی ئۆپەراسیۆنی خۆرئاوای موسڵی راگەیاند كە دواین پێگەی داعشە لە شارەكە.

20-3-2017 لەكاتی كردنەوەی ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای كەركوك ئاڵای كوردستان هەڵكرا و رۆژی 28ی ئاداریش ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستانی لەسەر فەرمانگە و دامەزراوە حكومەییەكانی ئەو پارێزگایە پەسەند كرد.

24-3-2017 حوسنی موبارەك دوای نزیكەی 6 ساڵ مانەوە لە زیندان ئازاد كرا.

1-4-2017 پەرلەمانی عێراق هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر دامەزراوەكانی ئەو شارە رەتكردەوە.

12-4-2017 عەزیز محەمەد سیاسەتمەداری كورد و سكرتێری پێشووی حزبی شیوعی عێراق كۆچی دوایی كرد.

16-4-2017 راپرسی لەسەر هەمواری دەستووری توركیا و گۆڕینی سیستەمی دەسەڵاتداری توركیا بۆ سەرۆكایەتی بەڕێوەچوو، تیایدا دەنگی بەڵێ بە رێژەیەكی كەم پێش دەنگی نەخێر كەوت.

7-5-2017 ئیمانوئێل ماكرون زۆرینەی دەنگەكانی بەدەست هێناو بوویە سەرۆكی كۆماری فەڕەنسا.

19-5-2017 نەوشیروان موستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كۆچی دوایی كرد.

2-6-2017 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم چاوی بە پوتین كەوت و لەو سەردانەدا كۆمپانیای رۆز نەفت گرێبەستێكیان لە بواری گەڕان و بەرهەمهێنانی نەوت و گاز واژۆ كرد.

5-6-2017 هەر یەك لە وڵاتانی سعودیە و میسر و ئیمارات و بەحرەین پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاند و بە پشتیوانی تیرۆر تۆمەتباریان كرد.

6-6-2017 شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەستپێكردنی ئۆپەریاسیۆن كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوەندی شاری رەققەیان راگەیاند.

6-7-2017 كۆبونەوەی لایەنە سیاسیەكان لەگەڵ مەسعود بارزانی بە بێ بەشداریكردنی گۆڕان و كۆمەڵ كە تیایدا رۆژی 25ی ئەیلول وەك رۆژی ریفراندۆم دیاری كرا.

6-7-2017 بۆ یەكەم جار چەكدارانی داعش لەناو خاكی ئێران هێرشیان ئەنجامدا و پەرلەمان‌و گۆڕی خومەینییان كردە ئامانج و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا نزیكەی 60 كەس كوژران و بریندار بوون.

9-6-2017 چارلس پیدێمۆنت سەرۆكی هەرێمی كەتەلۆنیا رایگەیاند، لە یەكی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی ئەندام دەدەن.

17-7-2017 ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی توركیا دژایەتی خۆی بۆ ریفراندۆمی باشووری كوردستان نیشان دا.

25-7-2017 ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان هەڵبژێردران و عومەری سەید عەلییش بوو بە رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.

8-82017جوڵانەوەی “نەخێر لە ئێستادا” بۆ ریفراندۆم بە فەرمی راگەیەنرا.

22-8-2017 وەزیری بەرگری ئەمریكا سەردانی هەولێری كردو رۆژی دواتر وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە هەرێم‌و رۆژی 26 ئەم مانگەش وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی فەرەنسا بوونە میوانی كوردستان و هەمووشیان یەك داوایان هەبوو ئەویش دواخستنی ریفراندۆم بوو.

25-8-2017 شەپۆلی توندوتیژییەكانی میانمار لە ویلایەتی راخین لە باكوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە دەستیپێكرد.

15-9-2017 پەرلەمانی كوردستان بە بێ بەشداریكردنی پەرلەمانتارانی گۆڕان و كۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بە دانیشتەكانی كردەوەو پڕۆژەی ریفراندۆمی پەسەند كرد، ئەمەش دوای پەكخستنی بۆ ماوەی دوو ساڵ.

25-9-2017 پڕۆسەی دەنگدان بۆ ریفراندۆم لە باشووری كوردستان بەڕێوەچوو و بەڕێژی 76.12% ی هاووڵاتیان بەشداریان كرد و لەو رێژەیەش 92% بە بەڵێ دەنگیان دا.

29-9-2017 وەك كاردانەوەیەك بەرانبەر ریفراندۆم حكومەتی عێراق گەشتە نێو دەوڵەتییەكانی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی راگرت.

1-10-2017 ریفراندۆمی هەرێمی كەتەلۆنیا بۆ سەربەخۆی لە كەشێكی پۆلیسیدا بەڕێوەچوو، زۆرینەی هاوڵاتیان بە بە ڵێ دەنگیان پێدا و 27 تشرینی دووەمیش پەرلەمانی ئەو هەرێمە بڕیاریدا كار بۆ ئەنجامدانی ریفراندمە كە بكرێت بەڵام كاردانەوەی مەدرید رێگری لە هاتنەدی ئەو خواستە كرد.

3-10-2017 جەلال تاڵبەانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد و رۆژی 6ی هەمان مانگ تەرمەكەی گەڕێنرایەوە بۆ كوردستان و لە گردی دەباشان بە خاك سپێدرا.

16-10-2017 هێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەرەو كەركوك جوڵەیان پێكرا و لە ماوەیەكی كەمدا ئەو پارێزگایە و ناوچە جێناكۆكەكانیتر بە تەواوەتی كەوتنە ژێر دەستی ئەو هێزانە.
17-10-2017 شوان قەڵادزەیی سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی بە روداوی هاتوچۆ كۆچی دوایی كرد.

24-10 حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامەكانی ریفراندۆمی سڕ كرد.

31-10-2017پەرلەمانی كوردستان پڕۆژەی دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەسەند كرد و مەسعود بازرانیش رایگەیاند بەردەوام نابێت لە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم و دەستی لەكار كێشایەوە.

11-11-2017 كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە گەیەنرایە نەخۆشخانە.

12-11-2017 بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.3 پلەی رێختەر باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند و بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 500 هاووڵاتی و برینداربوونی نزیەی 10 هەزار هاووڵاتی.

20-11-2017 دادگای فیدڕاڵی عێراق بە واژووی هەر نۆ ئەندامەكەی بڕیاری نادەستووری بوون و هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانی راگەیاند.

21-11-2017 رۆبەرت مۆگابی سەرۆكی زیمبابۆی دوای 37 ساڵ لە فەرمانڕەوایی كردنی ئەو وڵاتە دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.

4-12-2017 عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆكی پێشووی یەمەن لە نزیك سەنعای پایتەخت لە لایەن حوسییەكانەوە كوژرا.

6-12-2017 دۆناڵد ترەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا بڕیاریی دا بە گواستنەوەی باڵیۆزی وڵاتەكەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس، بەمەش قودسی وەك پایتەختی ئیسڕائیل بە فەرمی ناساند، ئەم بڕیارەش كاردانەوەی توندی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا و رۆژی 21ی هەمان مانگیش كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكایان رەتكردەوە.

8-12-2017 عێراق لە بەندی حەوتەمی نەتەوە یەكگرتووەكان هێنرایە دەرەوەو رۆژی دواتر عەبادی كۆتاییهێنانی شەڕی داعشی لە وڵاتەكەی راگەیاند.

18-12-2017 خۆپیشاندان لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و چەمچەماڵ و رانیە و كۆیە دەستی پێكرد و لە دووەم رۆژی خۆپیشاندانەكان 2 خۆپیشاندەر لە رانیە كوژران و زیاتر لە 70 كەسیتریش بریندار بوون و لە زۆرێك لە ناوچەكانی هەرێم بارەگای لایەنە سیاسییەكان سوتێنران و كەناڵی ئێن ئاڕ تیش داخرا.

20-12-2017 گۆڕان و كۆمەڵ لە حكومەت كشانەوەو رۆژی 26ی هەمان مانگ یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەستی لەكار كێشایەوە.

28-12 شەپۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی گرانی و باری خراپی گوزەرانی چەندین پارێزگای ئێرانی گرتەوە.

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *