سه‌رۆكی‌ ئه‌نیستتۆی‌ په‌ی‌ زیاتر له‌ 900 هه‌زار ناوی‌ ساخته‌ له‌ تۆماری‌ ده‌نگده‌راندايه

سه‌رۆكی‌ ئه‌نیستتۆی‌ په‌ی‌، ئاشكرايكرد به‌پێی‌ به‌دواداچونی‌ رێكخراوه‌كه‌یان زیاتر له‌ 900 هه‌زار ناوی‌ ساخته‌ كه‌ به‌شی‌ زیاتر له‌ 40 كورسی‌ ده‌كه‌ن له‌ تۆماری‌ ده‌نگده‌راندا هه‌ن.

ئه مه و سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكای‌ راگه‌یاندوه‌، تۆماری‌ ده‌نگده‌ران جگه‌ له‌ ناوی‌ دووباره‌‌و گوماناوی‌ ‌و ساخته‌‌و وه‌همی‌ ‌و مردو، چه‌ندین ناوی‌ كوردی‌ پارچه‌كانی‌ دیكه‌ ‌و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی‌ تێدایه‌.

سه‌رۆكی‌ ئه‌نیستتۆی‌ په‌ی‌، ڕه‌خنه‌ له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان گرتووه‌ به‌وه‌ی‌ هه‌وڵی‌ جددیان نه‌داوه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ لیستی‌ ناوی‌ ده‌نگده‌رانی‌ هه‌رێم له‌ ناوی‌ ساخته‌‌و دووباره‌‌و مردو، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌ حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه‌ ئه‌و لیسته‌ خاوێن نه‌كرێته‌وه‌ تا كورسی‌ زیاتر بهێنن.

بابەتی دواتر

602e61baa7f1ebeb0a0ac77adad5cd1f_L

ڤیدیۆ.. لە ئەمریکا یەکەم وەزیری موسڵمان بە قورئان سوێندی یاسایی خوارد

باسک نێت: لە ویلایەتی ڤێرجینیا، یەکەم وەزیری موسوڵمان پۆستی وەزیری فێرکردن وەرگرت و لەکاتی خواردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *