NB-219460-636443438609989644

دادوەرێكی عێراق نهێنی رزگاركردنی سەدام پێش لەسێدارەدان ئاشكرا دەكات

 

جێگری سەرۆكی دادگای تاوانەكانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بوونی هەوڵێك بۆ دەربازكردنی سەدام حوسێن سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق پەلەكرا لە جێبەجێكردنی سزای لە سێدارەدان بەسەریدا.

مونیر حەداد جێگری سەرۆكی دادگای تاوانەكانی عێراق كە خۆی سەرپەرشتی لەسێدارەدانی سەدامی كردووە بە ئاژانسی روسیا الیومی راگەیاند، بەهۆی كاریزما بوونی سەدام كە هەموو بەعسییەكان پێیان وابوو گەڕانەوەی ئەو نزیكە بۆ سەر كورسی حوكمڕانی، بۆیە دەسەڵاتدارێتی عێراق بڕیاریدا زوو كۆتایی بەو دۆسیەیە بهێنێت.

وتیشی، دەنگۆیەك هەبوو گوایە موعەمەر قەزافی سەرۆكی لیبیا لەهەوڵدایە تاكو سەدام حوسێن لەبەندیخانە ڕزگار بكات، ئەوەش لەڕێگەی جیاجیاوە كراوە، بەڵام شكستی هێناوە ئەوەش بەهۆی ڕێكنەكەوتن بووە لەسەر بڕی پارەكە.

 

بابەتی دواتر

2291

سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم سێ‌ كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوونەتە قوربانی.لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *