453453453

هەڵوێستی وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریكا بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران

خۆپیشاندانەكانی ئێران دژی دەسەڵات بەردەوامی هەیە و ژمارەیەك لە وڵاتانیجیهانیش پشتیویانیان دەكەن.

بوریس جانس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە تویتەری خۆی رایگەیاند، بە سەرنجەوە سەیری ڕووداوەكانی ئێران دەكەم، ئەوە داخوازییەكی بنەڕەتییە كە خەڵكی ئێران مافی دەڕبڕینیان بە ئاشتیانە هەیە بۆ داواكانیان.

لای خۆشییەوە وەزیری پەیوەندییەكانی ئیسڕائیل لە كۆبوونەوەی كابینەی وڵات دا رایگەیاند، دەبێت جیهان پشتیوانی لەو خۆپێشاندانانەی ئێران بكات كە مەبەستیان ڕووخانی حكومەتی ئێرانە.

ئەیوب كارا وەزیری پەیوەندییەكانی ئیسڕائیل ئاشكراشیكرد، باوەڕمان وایە پێویستە لە سەرتاسەری جیهان پشتیوانی خۆپیشەاندەران بكەن بۆ لابردنی ئایەتوڵاكان لە تاران.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەوە سەرەتایترین داخوازییە و پێویستە جیهان ئەو كارە بكات‌و ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی شەڕەكان لە ناوچەكە كۆتایی پێ بێت.

نیكی هەیلی باڵیۆزی ئەمەریكا لە ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی نوێ، بۆ ملیۆنان هاوڵاتی دەپاڕێینەوە كە لە ژێر دەستی حكومەتەكانی سەركوتكار لە كوریای باكور، فەنزەوێلاو بە تایبەتی لە ئێران دا بەگیر هاتوون و خەڵك دەنگی خۆیان لە دژی حكومەت هەڵبڕیوە، ئازادی و مافەكانی مرۆڤیان بۆ بگێڕدرێتەوە.

ئەمەش لەكاتێدایە وەزارەتی دەرەوەی كەنەدا ئاشكرایدەكات، كەنەدا بە وردی چاو لە خۆپێشاندانەكانی خەڵكی ئێران دەكات، ئێمە داوا لە كاربەدەستانی ئێران دەكەین مافەكانی مرۆڤ و دیمۆكراتی خەڵك بە فەرمی بناسن.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، كەنەدا درێژە بە پشتیوانی لە مافەكانی سەرەتایی خەڵكی ئێران دەكات، ئەو مافانەی كە مافی دەڕبرینی بیروباوەڕیش دەگرێتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە دۆناڵد ترامپ پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران ئاشكرا كرد و دوێنێ حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیامێكیدا بۆ خۆپیشاندەران بە توندی وەڵامی ترامپی دایەوە.

 

بابەتی دواتر

602e61baa7f1ebeb0a0ac77adad5cd1f_L

ڤیدیۆ.. لە ئەمریکا یەکەم وەزیری موسڵمان بە قورئان سوێندی یاسایی خوارد

باسک نێت: لە ویلایەتی ڤێرجینیا، یەکەم وەزیری موسوڵمان پۆستی وەزیری فێرکردن وەرگرت و لەکاتی خواردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *