9194F3A1-6C82-46CB-8F11-839A789D8A81_w1023_r1_s

کۆریای باشوور: باشبوونی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆریای باکووردا بەندە بە یەکلایی کردنەوەی بابەتی ناوەکییەوە

سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین وتی باشبوونی پەیوەندییەکانی نێوان دوو کۆریاکە پەیوەستە بە یەکلایی کردنەوەی بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوورەوە.

ئەمەش دوای ئەوە هات دوێنێ کۆریای باکوور ڕایگەیاند ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ سیئۆلدا بکات سەرەڕای ئەوەی دەڵێت سوورە لەسەر بەردەوام بوون لە بەرنامە ناوەکییەکەی.

سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا وتی ” باشبوونی پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باشوور و کۆریای باکوور ناکرێت ئەگەر بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور یەکلایی نەبێتەوە و هەروها دەبێت وەزارەتی دەرەوە لەنزیکەوە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بکات لەم بارەیەوە.”

لێدوانەکانی مون لەگەڵ لێدوانەکانی کیم جۆنگ ئونی ڕابەری کۆریای باکووردا یەک ناگرنەوە لەکاتێکدا کیم بە سیئۆلی وت چیتر داوای یارمەتی لە وڵاتانی دیکە مەکەن بۆ یارمەتی بۆ باشکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو کۆریاکە.

هەروەها مون داوای لە هەردوو وەزارەتی یەکیەتی و وەرزش کرد بەخێرایی ڕێوشوێن بگرنە بەر بۆ یارمەتیدانی کۆریای باکوور تاوەکو بەشدار بێت لە خولی ئۆڵۆمپیادی زستانەدا کە وابڕیارە لە پیۆنگچانگ ساز بکرێت.

بابەتی دواتر

2291

سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم سێ‌ كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوونەتە قوربانی.لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *