676575

ماكرون بۆ روحانی: دان بە خۆتدا بگرە

نوسینگەی سەرۆكی فەڕەنسا لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا داوای لە هاوتا ئێرانییەكەی كرد دان بەخۆیدا بگرێت لە مامەڵەكردنی لەگەڵ خۆپیشاندانەكاندا.

لە بەیاننامەكەدا كە نوسینكەی سەرۆكی فەڕەنسا بڵاویكردوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا نیگەرانی خۆی بۆ ڕۆحانی دەربڕیوە سەبارەت بە ژمارەی كوژراوان و بریندارەكانی خۆپیشاندانەكان كە بۆ ماوەی شەش ڕۆژە بەردەوامە و پێی وتووە كە پێویستە ڕێز لە ئازادی ڕادەربڕین و ناڕەزایی دەربڕین بگرێت.

ڕاشیگەیاندووە، سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان كە بڕیاربوو ئەم هەفتەیە سەردانی تاران بكات دواخراوە بۆ كاتێكی دیكە.

دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ئێرانی رایدەگەیەنن، ڕۆحانی داوای لە فەڕەنسا كردووە لە پاریسەوە دەست بكەن بە جووڵانەوە دژی موجاهیدی خەلق كە لەدژی حكومەتی ئێران كاردەكەن.

دوێنێ دەزگاكانی ئێرانی بڵاویان كردەوە كە ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكان گەیشتوەتە 24 هاووڵاتی و هێزی ئەمنی.

 

بابەتی دواتر

602e61baa7f1ebeb0a0ac77adad5cd1f_L

ڤیدیۆ.. لە ئەمریکا یەکەم وەزیری موسڵمان بە قورئان سوێندی یاسایی خوارد

باسک نێت: لە ویلایەتی ڤێرجینیا، یەکەم وەزیری موسوڵمان پۆستی وەزیری فێرکردن وەرگرت و لەکاتی خواردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *