f5e0c8920d09656f0a32c219d362de3b_L

لە 24كاتژمێری ڕابردوودا حەوت ڕوداوی هاتوچۆ لە سلێمانی ڕویانداوە

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماری ڕوداوەكانی 24كاتژمێری ڕابردوی سنوری پارێزگای سلێمانی بڵاوكردەوە كە بەگوێرەی ئامارەكە لەو ماوەیەدا حەوت ڕووداوی هاتوچۆ ڕویانداوە كەبەهۆیەوە كەسێك گیانی لە دەست داوە و دوو كەسی دیكە برینداربوون.

شوێن و جۆری ڕوداوەكانی هاتوچۆ:

ڕووداوی یەكەم/ پێكدادان لەمامۆستایان بەهۆی خێرایی لەڕادەبەدەری شۆفێروبێ‌ ئاگای لەشەقام خۆشبەختانەهیچ زیانی گیانی نەبووە.
ڕووداوی دووەم: ڕوداوێكی كردنەژێرەوە كە بەهۆی لەدەستدانی كۆتڕۆڵەوە بوەو لەئەنجامیشدا یەك هاوڵاتی برینداربووە.
ڕووداوی سێ‌ یەم: ڕوداوێكی دیكە ڕویداوە بەهۆی تیژڕەویەوە خۆشبەختانەهیچ زیانی گیانی نەبووە.
ڕووداوی چوارەم: ڕوداوێكی پێكدادان بەهۆی تیژڕەویەوە هۆكاری سەرەكی ڕوداوەكە بۆئوتومبێلی یەكەم دەگەڕێتەوە، خۆشبەختانەهیچ زیانی گیانی نەبووە.
ڕووداوی پێنجەم: پێكدادان لەكەنەكەوە، بەهۆی پابەند نەبوون‌وتیژڕویەوە لەئەنجامدا یەك هاوڵاتی برینداربووە.
ڕووداوی شەشەم: پێكدادان لەبەردەم فڕۆكەخانە ، بەهۆی پابەندنەبون بەیاساكانی هاتوچۆو تیژڕەویەوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە.
ڕووداوی حەوتەم: پێكدادان لەبەردەم مەڵبەند،بەهۆی تیژڕویی‌وبێ ئاگای شۆفێر لەشەقام هاوڵاتیەك گیانی لەدەستداوە.

بابەتی دواتر

42513393_2111360518894833_4104958806113386496_n

دایكێك بە ئۆتۆمبێلەكەی منداڵە پێنج ساڵەكەی دەشێڵێت

شەوی ڕابردوو لە قەزای شارەزور دایکێک بە هەڵە بە ئۆتۆمبێل بەسەر جەستەی مندڵەکەیدا دەڕوات و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *