7312018_26001097_1742696529084116_4599268964684673443_n

پەرلەمانتارێکی کوردستان: هەر پاسەوانێک دەوام نەکات دوور دەخرێتەوە

جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بە مەبەستی چاكسازیكردن، پێداچوونەوە بە لیستی پاسەوانی بەرپرساندا دەكرێت و ھەر پاسەوانێكیش دەوام نەكات دووردەخرێتەوە.

نازم ھەركی بە ماڵپەری فەرمی پارتی وتووە: بڕیاردراوە لە پەرلەمانی کوردستانەوە پێداچوونەوە بە لیستی پاسەوانی بەرپرساندا بكرێت، چونکە لیستی پاسەوانی بەرپرسان بێسەروبەرییەكی زۆری پێوەدیارە و ناكرێت بەو شێوەیە بەردەوام.

هەروەها ڕونیشیکردووەتەوە: بەو ڕێكخستنەوەیەی کە بڕیارە لە لیستی پاسەوانی بەرپرساندا بکرێت دیاری دەكرێت كە ئاخۆ ھەر بەرپرسێك چەند پاسەوانی ھەبێت، ئەو کات ھەر پاسەوانێك دەوام نەكات لەكارەكەی دوور دەخرێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا یاسایەک بەناوی چاکسازی لە (لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشینی ئیمتیازاتەکانی دیکەی لە هەرێم) لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە ئیمزاکراوە و ڕەوانەی پەرلەمان کراوە بۆ گفتوگۆ لەسەر کردنی و دواتریش پەسەندکردنی.

7312018_26001097_1742696529084116_4599268964684673443_n

بابەتی دواتر

2291

سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم سێ‌ كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوونەتە قوربانی.لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *