sefin_dizey

وتەبێژی حكومەت لەسەر ناردنی موچە لە بەغداوە روونكردنەوە دەدات

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئێستا باس لەناردنی موچە ناكرێت، بەڵكو ئەوەی هەیە پێكهێنانی لیژنەیەكە لەبەغدا لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرە گشتییەكان بەمەبەستی پێداچونەوەی میلاكی وەزارەتەكان.

سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، بەمەبەستی پێداچوونەوە بە میلاكی وەزارەتەكان، حكومەتی ناوەند داوای نوێنەری وەزارەتی تەندروستی‌و پەروەردەیان لەهەرێم كرد نوسراوی فەرمی حكومەتی عێراق لەو ڕووەوە ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كرا، حكومەتی هەرێمیش ڕەزامەندی نواند لەسەر ناردنی بەڕێوەبەری پلاندانان لەهەردوو وەزارەتی تەندروستی‌و پەروەردە.

وتیشی “لەسەرەتای ناكۆكییەكانی نێوانمان لەگەڵ بەغدا‌و بڕینی بەشە بودجەی هەرێم بەردەوام لەهەوڵی ئەوەداین كێشەكان بەگفتوگۆ چارەسەربكرێت، بۆیە ئێستا بەغدا ئەو هەنگاوەی ناوە ناكرێت گومانی ئەوەی لێ بكەین ئەمجاریش بودجەكە نانێرێت”.

رونیشیكردەوە، هیوادارین بەغدا موچەی ئەو وەزارەتانەو وەزارەتەكانیتریش بنێرێت، چونكە ناردنی موچەو بەشە بودجەو شایستە داراییەكانی هەرێم واتای جێ بەجێ كردنی دەستورو ئەو ڕێكەوتننامانەی پێشتر لەنێوان بەغدا و هەولێردا هەبووە ئەگەرنا دانی موچە واتای سەدەقەكردن نییە بەهەرێم.

سەبارەت بەوەی ئەگەر حكومەتی عێراق مەرجی ئەوەبوو كە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خۆی ڕاستەوخۆ دابەشی بكات لەدەرەوەی حكومەتی هەرێم، دزەیی رایگەیاند، حكومەتی هەرێم هەمیشە هەوڵی داوە مامەڵەی بەغدا لەگەڵ حكومەتی هەرێم ڕاستەوخۆ بێت هەروەك چۆن بەندی دەستوری ئەوەی بۆ دیاریكردووە، چونكە حكومەتی هەرێم قەوارەیەكی یاسایی‌و دەستورییە.

وتیشی “ئەگەر هاتەسەر ئەوەی بەغداد وتی من موچە دەدەمە فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی تەندروستی یان پەروەردە ڕاستەوخۆ بێ حكومەتی هەرێم ئەوە بەڕاستی ئەو گەمەیە نابێت بەهەست‌و قوتی خەڵك بكرێت، هەروەك چۆن لەپێشوتر لەڕێگای وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بەشە بودجە دەنێردرا ئاواش ئەمجارە بەوجۆرە، بەڵام ئەگەر هەر هاتەسەر ئەو مەرجە ئەوە دەكات هەوڵی چارەسەركردنی ئەوەش بەڕێگای گفتوگۆ دەدەین”.

سەبارەت بە كۆبوونەوەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا، ناوبراو ئاشكراشیكرد، لە ماوەیەی ڕابردوودا چەند جارێك لەسەر ئاستی ئەمنی‌و ئاستی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەو پاسپۆڕت كۆبوونەوە ئەنجامدراو هەفتەی ڕابردوش وەفدێكی حكومەتی بەغدا لە هەولێر بوون، هەروەها بەو وتارو لێدوانانەی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو كەشوهەوایەكی ئەرێنی دروستبووە هیواداین ئەوە بەتەنها بە گوتار نەبێت بەكرداریش بێت.

بابەتی دواتر

91712018_91712018_441

ھاوپەیمانیی ھێزە سوننییەکان پێشنیازی دواخستنی ھەڵبژاردنی عێراقی پێشکەشکرد

باسک نێت: ھاوپەیمانی ھێزەسوننییەکان دوو پێشنیازی بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنیان و ھەموارکردنەوەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *