thumbs_b_c_4ddd0899ac9c3edd80a6cd9ab1b8e00e

فەرماندەی سوپای پاسداران: خۆپیشاندنەكان كۆتاییان پێهات

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیەنێت، خۆپیشاندانەكانی هاووڵاتیانی وڵاتەكەی “دژ بە رژێمی ئێران” كۆتاییان پێهێنراوە.

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویكردەوە، محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، خۆپیشاندانەكان كە لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە بەهۆكاری ئابووری دەستیانپێكرد، رۆژی هەینی و رۆژانی دواتر گۆڕا بۆ خۆپیشاندانی “دژ بە رژێم”‌و گۆڕان بۆ فیتنە، ئەوانەی دژی شۆڕشن لەگەڵ ئەو مونافیقانەی بەشداریی خۆپیشاندانەكانیان كردووە، دەستبەسەركراون.

جەعفەری ئاشكراشیكرد، ئەمریكا، ئیسرائیل و سعوودیە بەرپرسی رووداوەكانی ئێرانن.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە عومەر باڵەكی ئەندامی دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، ئەگەر خۆپیشاندانەكان سەركوت بكرێن لەماوەیەكی نزیكدا سەرهەڵدەدەنەوە.

رۆژی پێنجشەممە ٢٨ی كانوونی یەكەم، لە ئەنجامی پرۆتستۆكردنی گرانی ژیان و گوزەران، بێكاریی و گەندەڵیی لەلایەن ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی مەشهەدەوە، دەستیپێكردو ناڕەزایەتییەكان لە ماوەیەكی كورتدا بۆ خۆپیشاندانی دژی رژێم گۆڕان و هەریەك لە تاران، كرماشان، سنە، زەنجان، شیراز، قوم، ئەهواز، زاهیدان، ئەراك، خوڕەم ئاباد و زۆر شاری دیكەیان گرتەوە. تا ئێستاش لە ئەنجامی خۆپیشاندانەكاندا لانی كەم 25 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار كەس لە خۆپیشاندەران دەستبەسەركراون.

 

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *