1730122017_para2432015

ئەمڕۆ شاندەكەی هەرێم و بەغدا موچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی تاوتوێ دەكەن

بەیانی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی كوردستان لە لیژنەی تایبەتمەند بۆ دابەشكردنی موچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە گەشتنە بەغدا و بریارە لەگەڵ ئەو لیژنەیەدا كۆببنەوە كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەوبارەوە پێكیهێناوە.

بە گوێرەی زانیاریەكان، شاندەكەی هەرێم لە هەریەكە بەڕێوبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی وپەروەردە پێكهاتوون‌و ئەمڕۆ كاتژمێر 10 كۆبوونەوەكەی هەرێم و بەغداد لەسەر موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە بەڕێوەدەچێت.

ڕۆژی سێ شەممەی رابردوو حەیدەر عەبادی لەمیانەی وتاری هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند تاوەكو ئێستا وردبینی لە موچەی فەرمانبەرانی بەڕێوبەری بەنداوەكان و پەروەردە و تەندروستی هەرێم تەواو بووە و بە پێدانی موچەكانی ئەو دوو وەزارەتە دەستدەكرێت بە وردبینی كردن لە موچەی وەزارەتە مەدەنیەكانی دیكەی حكومەتی هەرێم.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە شاندێكی هەرێم بۆ تاوتوێكردن و چارەسەركردنی كێشەكانی سەردانی بەغدایان كردووە.

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *