15312018_73619278

سوودەکانی خواردنی نیسک لەرووی تەندروستیەوە

نیسک یەکێکە لە بەناوبانگترین جۆری خۆراکە بقولیاتیەکان و بڕێکی زۆر کانزا و پڕۆتینی تێدایە و باشترین خۆراکە بۆ وەرزی زستان، چونکە گەرمی بەلەش دەبەخشێت و تامێکی خۆشی هەیە و زۆر تەندروستە و سوودێکی زۆر بەلەش دەگەیەنێت.

سوودە تەندروستیەکانی خواردنی نیسک:

1-نیسک بڕێکی زۆر پێکهاتەی ڕیشاڵی تێدایە، کە هۆکارێکە یان کاردەکات بۆ کەمکردنەوە ئاستی کۆلیسترۆلی خوێن بەشێوەیەکی زۆر و دڵ و خوێنبەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت.

2-لەلایەکی دیکەوە نیسک دەوڵەمەندە بە بڕێکی زۆر لە کاربۆهێدراتی بەسوود کەدەبێتە هۆی باشکردنی کرداری هەرس، لەهەمانکاتدا ئاستی شەکری خوێن ڕادەگرێت.

3-خواردنی نیسک دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی قەبزی و بۆ ماوەیەکی زۆر تێرت دەکات و ناهێڵێت زۆر برسی بیت و ڕزگاردەکات لەکێشی زیادەی لەش.

4-نیسک توانای هەیە مەترسیەکانی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک کەمبکاتەوە، چونکە بڕێکی زۆر فلاونیسی تێدایە کە پێکهاتەیەکی دژە ئۆکسانە.

5-ترشی فۆلیک و مەگنیسۆم دوو پێکهاتەی سوودبەخشن و ئاستی ماددەی هوموسیسیتین کەمدەکەنەوە، کە ماددەیەکی مەترسیدارە بۆ دڵ و خوێنبەرەکان، لەهەمانکاتدا مەگنسیۆم خوێن چالاک دەکات و ئۆکسجینی پێویستە دەدات بەلەش.

6-نیسک بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایە کە لەش پێویستی پێیەتی بۆ بەرهەمهێنانی هیمۆگلۆبینی خوێن.

7-پۆتاسیۆم یەکێکە لە کانزا بەسوودەکانی نیسک بۆ لەش، لەهەمانکاتدا سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامینەکانە بەتایبەت ڤیتامین بی3 کە ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەیە لەسەر مێشک.

8-خواردنی نیسک دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی زەهایمەر و بەهێزکردنی ئاستی بینین و دژی نەخۆشیەکانی هەوکردنی ئێسک و شەکرەیە، دەتپارێزێت لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و بەرگری لەشت بەهێزدەکات.

بابەتی دواتر

received_1690447660977250

زانیاری دەربارەی مانگای فرێزی

باسک نێت: ئەم جۆرە چێڵە یان مانگا پێی دەڵێن { ھۆڵشتاین ،فریزیان } ڕەچەڵەکی ئەو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *