157453Image1

ئۆتۆمبێلەکەت گەرم مەکە، لەپێناو تەندروستی خۆت پاراستنی ئۆتۆمبێلەکەت

ئۆتۆمبێلەکەت گەرم مەکە، لەپێناو تەندروستی خۆت پاراستنی ئۆتۆمبێلەکەت
بزوێنەرى ئۆتۆمبێل سووتەمەنی بەکاردەبات و لە گزۆزەوە چەند گازێک فڕێ دەدات و هەوا پیس دەکات و دەبێتەهۆی نەخۆشی، ساڵانەش لە ئەمەریکا 53.000 و لە بەریتانیاش 5.000 کەس تەنها بەهۆى دووکەڵی ئۆتۆمبێلەوە پێشوەخت گیان لەدەست دەدەن.

بەگشتی گازەکانی ناو دووکەڵی گزۆز و بەتایبەتیش یەکەم ئۆکسیدى کاربۆن، ئەو کاتە زیاتر دێتە دەرەوە، کە ئۆتۆمبێل داگیرسابێت و ناڕوات، ئەمەش لەبەرئەوەى بزوێنەرەکە وەک پێویست کارناکات و بەو هۆیەشەوە بەتەواوى سووتەمەنییەکە ناسووتێنێت.

یەکەم ئۆکسیدى کاربۆن گازێکی بێ ڕەنگ و بۆنە، ڕێگرى دەکات لەوەى بڕی ئۆکسجینی پێویست بگات بە ئەندامەکانی جەستە، هەربۆیە هەموو کەسێک لەژێر هەڕەشەى ئەوەدایە پێی ژەهراوی ببێت، بەڵام زیاتر کار لەمانە دەکات ساوایان و بەساڵاچووان، یان ئەوانەى نەخۆشییەکانی دڵیان هەیە، یاخود خوێن کەمی، کێشەى هەناسەدانیان هەیە.

هەربۆیە باشترە یان نابێت ئۆتۆمبێل لە گەراجی ماڵەوە بەگەڕبخرێت، تەنانەت ئەگەر دەرگاى گەراجیش کرابێتەوە، سەنتەرى کۆنتڕۆڵ و ڕێگریکردنی نەخۆشییەکان (CDC)ى ئەمەریکییش هۆشداری دەدات کە نابێت ئۆتۆمبێل لە شوێنێکدا بەگەڕبخرێت کە شەش مەتر کەمتر دووربێت لە دەرگا و پەنجەرەى ماڵەوە.

ئەمە لە ڕووى تەندروستییەوە دروستە، بەڵام لە ڕووى میکانیکییەوە زۆربەمان پێمان وایە کە ئۆتۆمبێل بەر لەوەى بکەوینە لێخوڕینی، خراپە گەرمی نەکەین، بەڵام (ڕۆن ویڵسن) کە کارزانێکە لە ڕێکخراوێکی تایبەت بە هۆشداریی ئۆتۆمبیل سازی دەڵێت “ئۆتۆمبێل گەرم کردن لەسەر کات و گیرفانیش دەکەوێت، هەر بەڕاستیش ئۆتۆمبێل پێویستی بەوە نییە کە 30 چرکە تا 1 خولەک زیاتر گەرم بکرێت”.

گۆڤارى (Popular Mechanics)یش کە گۆڤارێکی ئەمەریکی تایبەت بە زانست و تەکنەلۆژیا، وتارێکی دەربارەى ئەم باسە بە ناونیشانی (گەرم کردنی ئۆتۆمبیلەکەت لە سەرمادا، تەنها زیان بە مەکینەکەى دەگەیەنێت) بڵاوکردووەتەوە، تێیدا هاتووە “ئەوە شتێکی باوە کە لە وەرزى سەرمادا ئۆتۆمێلەکەت دابگیرسێنیت و لێی بگەڕێیت تا گەرم دەبێت، بەڵام بە پێچەوانەى ئەو بڕوا باوەى هەیە، ئەمە نەک نابێتە هۆى درێژکردنی تەمەنی بزوێنەرى ئۆتۆمبێلەکە، بگرە کورتیشی دەکاتەوە، ئەمەش بەهۆى ئەوەى دەبێتە هۆى داماڵینی چەوری لە سلندر و پستنەکان، بەمەش تەمەنی ئەوانە کەم دەبێتەوە.

بۆیە نابێت ئەو گەرم کردنە ماوەیەکی زۆر بخایەنێت، جا چاکترین شت ئەوەیە کە سلف لە ئۆتۆمبێلەکەت بدەیت و نزیکەى خولەکێک چاوەڕێ بکەیت، هەر بۆ ئەوەى سەهۆڵەکانی سەر جامەکان بتوێتەوە، ئیتر بکەویتە ڕێ.

بێگومان خێرا لێخوڕینیش دەبێتە هۆى ئەوەى پەستانێکی زۆر بکەوێتە سەر بزوێنەرەکە، بزوێنەرى ئۆتۆمبێل 5-15 خولەکی دەوێت تا بە تەواوى گەرم دەبێت، دەبێت لەو ماوەیە لەسەر خۆ لێی بخوڕیت نزیکەى سی ساڵێک لەمەوبەر ئۆتۆمبێل پێویستی بە گەرم کردن هەبوو، ئێستا ئەگەر مۆدیلی حەفتاکان نییە، سوارى ئۆتۆمبێلە ساردەکەت ببە و بیخەرە ڕێ.

بابەتی دواتر

91712018_91712018_441

ھاوپەیمانیی ھێزە سوننییەکان پێشنیازی دواخستنی ھەڵبژاردنی عێراقی پێشکەشکرد

باسک نێت: ھاوپەیمانی ھێزەسوننییەکان دوو پێشنیازی بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنیان و ھەموارکردنەوەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *