8412018_tahr

داهاتی رۆژانەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 37 هەزار دۆلارە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماری ساڵی 2017ی خستەڕوو كە داهاتی ڕۆژانەیان 37 هەزار دۆلار بووە.

تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داخستنی فڕۆكەخانی سلێمانی زەربەیەكی گەورەی لەفڕۆكەخانە و هاڵاتیان داوە، بۆیە ئومێدەوارن بەزووترین كات چاو بەو بڕیارە نایاساییەدا بخشێننەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەساڵی 2017دا ژمارەی گەشتە نێودەوڵەتییەكان نەماوە، بۆیە ئێستا گەشتیارانیش كەمیكردووە، تێكڕای ژمارەی گەشیاران 485 هەزار گەشتیار هەبووە كە لەسەدا حەوت بەراورد بە ساڵی 2016 كەمیكردووە.

باسیلەوەشكرد، لەمانگی دەوە بەهۆی وەستانی گەشتە نێودەوڵەتییەكان گومرگ وەستاوە و هیچ داهاتێكی نەبووە، بەڵام 36 هەزار و 500 تۆن كاڵای جۆراوجۆر لە نۆ مانگی ساڵی 2017دا گومرگ كراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، چاودێری دارایی ب ۆماوەی دوو مانگ لێرەیە بۆ بەدواداچوونی داهاتی فڕۆكەخانەی سلێمانی.

وتیشی:” داهاتی فڕۆكەخانە لەساڵی 2017دا تا كۆتایی مانگی نۆ باش بووە، بەڵام دوای كۆتایی مانگی نۆ داهات بەڕێژەیەكی زۆر دابەزیوە بەهۆی وەستانی گەشتە نێودەوڵەتییەكان”.

ئاشكراشیكرد، تێكڕای داهاتی فڕۆكەخانەی سلێمانی لە ڕۆژێكدا 37 هەزار دۆلار بووە، ئەم داهاتەش دەچێتەوە وەزارەتی دارایی و دواتر خەرج دەكرێتەوە.

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *