received_1690434060978610

یاریزانێکی بەناوبانگی ئەڵمانی پشووەکانی لە مەککەی موکەڕەمە بەسەردەبات

باسک نێت:

یاریزانی یانەی ھامبۆرگی ئەڵمانی مێرگیم مافرای بڕیاری داوە پشووەکانی زستانی ئەمساڵی لە مەککەی موکەڕەمە بەسەر ببات، مافرای تەمەن ٣١ساڵە بەشێوازێکی جیاواز پشووەکەی بەسەر دەبات و لەجیاتی ئەوەی بڕوات بۆ کەنارەکانی دەریا و ئوتێلە گەورەکان و شوێنە گەشتیارییە تایبەتەکان دەچێتە شاری مەککەو لەوێ دەمێنێتەوە.
رۆژنامەی بایلدی ئەڵمانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ مێرگیم مافرای بەڕەگەز ئەلبانیدا کردووە کە یاریزانێکی پابەندە بەئیسلامەوە لەوبارەیەوە پرسیاری لێ کردووە ، یاریزانە ئەڵمانیەکە دەڵێت: جاری دووەمە سەردانی مەککە دەکەم و ئەم شارە تایبەتمەندی خۆی ھەیەو لەوپەڕی جوانیدایە، شارێکی نموونەییە کە مرۆڤ دەتوانێت تیایدا خۆی بگۆڕێت.
مافرای دەڵێت: لەمەککە مرۆڤ ھەموو شتێکی لەیاد دەچێتەوە و بارودۆخێکی ھێمن و ئارامی بۆ دەڕەخسێت، من لەمەککە ھەست دەکەم رۆحم بۆ شوێنێکیتر رۆیشتووە، تەنانەت لەو کاتەدا یاری تۆپی پێیشم لەیاد دەچێتەوە، کە مەحاڵە لەھیچ گەشت و گەڕان و پشوویەکدا تۆپی لەیاد نەمێنێت.

 

ژ.ک

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_07f952d4c3b5f0e038ccc89dd0aa5eab

۱٤ کیلۆ پلاستیک لە گەدەی کەسێکدا دەرهێنرا

منداڵێکی تووشبوو بە نەخۆشی ئۆتیزم بە نەشتەرگەری نزیکەی دوو کیلۆ ماددەی پلاستیکی وەک کەوچکی چا، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *