5512018_43082017_haw30-8

سلێمانی؛ ئامارەکانی ھاوسەرگیری و جیابوونەوە لەساڵی ٢٠١٧

بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی سلێمانی ئاماری ساڵی رابردووی ھاوسەرگیری و جیابوونەوەکانی سنووری پارێزگاکەی راگەیاند.

بەپێی ئامارەکان، زیاتر لە نۆ ھەزار ھاوسەرگیری تۆمارکراون و زیاتر لە ھەزار و ٦٠٠ حاڵەتی جیایوونەوەی ھاوسەرەکان تۆمارکراون.

ئامارەکانی جیابوونەوە، بەجۆرێکە لە مانگی کانونی دووەم ( ١١٦ )حاڵەت تۆمارکراون، شووبات( ١٠٤) ئازار( ١٠٨)، نیسان( ١٥٤)، ئایار( ١٢٦)، حوزەیران( ١١٤ )، تەموز( ١٤٣ )، ئاب( ١٣١ )، ئەیلول (١٢١) تشرینی یەکەم( ١١٢ )، تشرینی‌دووەم ( ١٣٦ )، کانونی یەکەم ( ١٢٦ ) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.

ھەروەھا سەبارەت بە ئامارەکانی ھاوسەرگیری بەپێی مانگەکانی ساڵ ئەوە خراوەتەڕوو، لە
مانگی کانونی دووەم ( ٧٥٨ ) گرێبەستی ھاوسەرگیری ئەنجامدراوەو لە شووبات ( ٧٨٣)، ئازار (٦٩٧)، نیسان ( ٨٥٧ )، ئایار(٨٢٦)، حوزەیران( ٥١٦ )، تەموز( ٧٤٧ )، ئاب ( ١١٤٤ )،ئەیلول( ٨٥٤ ) تشرینی یەکەم (٨٠٣ ) تشرینی‌دووەم (٨٧٩ )،کانونی یەکەم ( ٨٤٥ ) گرێبەستی ھاوسەرگیری ئەنجامدراون.

بابەتی دواتر

2291

سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم سێ‌ كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوونەتە قوربانی.لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *