24

مالیکی: نابێت گەلی کورد باجی هەڵەی هەندێک لە سەرکردە سیاسییەکانی بدات

نوری مالیکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، نابێت گەلی کورد باجی هەڵەی هەندێک لە سەرکردە سیاسییەکانی بدات.

ئەمڕۆ نوری مالیکی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندەکەی گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: پێویستە لەنێوان ئێمە و هەرێمدا هاوپەیمانی هەبێت.

ڕاشیگەیاند، سەقامگیریی هەرێممان بەلاوە گرنگە و نامانەوێت کێشەکانی هەولێر و بەغداد قوڵتر ببنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

بابەتی دواتر

91712018_91712018_441

ھاوپەیمانیی ھێزە سوننییەکان پێشنیازی دواخستنی ھەڵبژاردنی عێراقی پێشکەشکرد

باسک نێت: ھاوپەیمانی ھێزەسوننییەکان دوو پێشنیازی بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنیان و ھەموارکردنەوەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *