10512018_2211102017_212102017_202102017_18996

حکومەتی عێراق چۆنێتی پێدانی موچه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، وردبینی لە لیستی فەرمانبەرانی هەرێمدا بەرەو کۆتایی دەچێت، مووچەش لە ڕێگەی پارێزگاکانەوە یان ڕاستەوخۆ دەدرێتە فەرمانبەرانی هەرێم.

سەعد حەدیسی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، ئەوان لە ئێستادا ده‌یانه‌وێت مووچه ‌بده‌نه ‌فه‌رمانبه‌رانی ڕاسته‌قینه ‌كه‌ كار له ‌دامه‌زراوه‌ و فه‌رمانگه‌ حكومییەکانی هه‌رێمدا ده‌كه‌ن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پرۆسه‌ی وردبینی هه‌ڵده‌ستن به‌دیاریكردنی شێوازی گه‌یاندنی موچه‌كان و ئەوەش له ‌دوای كۆبوونه‌وه ‌و دانیشتنه ‌ته‌كنیكیه‌كان كه ‌تیمه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.

وتبەێژی حکومەتی عێراق وتیشی، تا ئێستا یەکلانەبووەتەوە ئایا دابەشکردنی مووچە لە ڕێگەی پارێزگاکانەوە بێت، یان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەن سیاسییەکانی هەرێمدا ڕاستەوخۆ بدرێتە فەرمانبەران.

بابەتی دواتر

2291

سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم سێ‌ كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوونەتە قوربانی.لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *