93152016_xazzzr-18-620x330

روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌درێت

تائێستا موچەی ژمارەیەك لەهێزەكانی پێشمەرگە دابەشنەكراوەو ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستانیش ڕونكردنەوە لەوبارەیەوە دەدات و دڵنیایش بەهێزەكانی پێشمەرگە دەدات.

فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: پێشتر موچەی ژمارەیەك لەهێزەكانی پێشمەرگە ئەوانەی لەئەركدان دابەشكراوەو بۆ دابەشكردنی موچەی ئەوهێزانەش تائێستا موچەیان وەرنەگرتووە چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكەین.
دەنگۆی ڕاگرتنی موچەشی ڕەتكردەوەو وتیشی:” هەركات لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پارەی پێویست ڕەوانەبكرێت دەست بەدابەشكردنی موچە ئەو هێزانەی پێشمەرگە دەكرێت كەتائێستا موچەیان وەرنەگرتووە”.
لەبارەی وادەی دابەشكردنی موچەی هێزەكانی پێشمەرگە، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، وادەی ناردنی پارەكە پەیوەندی بەوەزارەتی داراییەوە هەیەو هەكات ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی حساباتی پێشمەرگە بكرێت ئەگەر لەڕۆژانی پشوشدابێت دەست بەدابەشكردنی موچە دەكەین.

بابەتی دواتر

41948571_1479604202172471_5299971995243380736_n

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ۱٨ ـ ۹ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *