613447

ئایینی ئیسلام دەبێتە دووەمین ئایین لە ئەمریكا

دامەزراوەی لێكۆڵینەوەی “پیو” لە ئەمریكا لە لێكۆڵینەوەیەكیدا لەسەر ئایینەكان لە وڵاتی ئەمریكا گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئایینی ئیسلام تاكو ساڵی 2040 دەبێتە دووەمین و پڕ لایەندارترین ئایین لە ئەمریكا.

تۆڕی سبووتنیك بڵاویكردەوە، دامەزروەیەكی لێكۆڵینەوەی ئەمریكی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی تایبەتی خۆی لەسەر دانیشتوانی موسڵمان لە ئەمریكا ئەنجام داوەو ئاشكرایكردووە، تاكو ساڵی 2040 موسڵمانان دوای مەسیحییەكانی بە گەورەترین كۆمەڵگەی ئەمریكی هەژمار دەكرێن و جێگای جولەكەكان لەق دەكەن.

بەپێی ئەنجامەكانی دامەرزاوە “پیو” لە ئەمریكا، لە ساڵی 2017 موسڵمانان لەو وڵاتە 3.45 ملیۆن هاووڵاتی بوون و ئەم رێژەیەش نزیكەی 1.1% كۆی گشتی دانیشتوانی ئەمریكا پێك دەهێنێت.

هەر بەپێی لێكۆڵینەوەكە تاكو ساڵی 2040 ئیسلام دەبێتە دووەم ئایین لە ئەمریكا و جێگای ئایینی یەهودی لەق دەكات.

“پیو” رونیشیدەكاتەوە، گەشەكردنی موسڵمانان لە ئەمریكا زۆر خێراترە لە گەشەی یەهودییەكان‌و بەپێی لێكۆڵینەوەی دامەزراوەكە تاكو ساڵی 2050 نزیكەی 8.1 ملیۆن هاووڵاتی ئەمریكا موسڵمان دەبن و ئەم ژمارەیەش دەكاتە 2.1%ی دانیشتوانی ئەمریكا.

بەپێی لێكۆلێنەوەكانی “پیو” بەشێوەیەكی گشتی ساڵانە موسڵمانانی ئەمریكا 100 هەزار كەس زیاد دەكەن.

بابەتی دواتر

602e61baa7f1ebeb0a0ac77adad5cd1f_L

ڤیدیۆ.. لە ئەمریکا یەکەم وەزیری موسڵمان بە قورئان سوێندی یاسایی خوارد

باسک نێت: لە ویلایەتی ڤێرجینیا، یەکەم وەزیری موسوڵمان پۆستی وەزیری فێرکردن وەرگرت و لەکاتی خواردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *