4535345345

شاندێكی كوردی خورماتوو لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی‌و حەشدی شەعبی لە كۆبوونەوەدان

شاندێكی دانیشتوانی خورماتوو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای شیعە گفتۆگۆی گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكەن‌و سەرۆكی شاندەكەش ڕایگەیاندووە، ئامانجی سەردانەكەمان گەڕاندنەوەی ئاوارە كوردەكانە بۆ شارەكەیان.

وەفدێك لەدانیشتوانە كوردەكەی قەزای خورماتوو، ماوەی دوو رۆژە لەشاری بەغدان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای شیعە لە گفتوگۆدان بۆ گەڕاندنەوەی دۆخی ئاسایی بۆ قەزاكەو گەڕانەوەی ئاوارەكان.

محەمەد فایەق یەكێك لە ئەندامانی شاندەكە كوردەكەو بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو بەدەنگی ئەمەریكای راگەیاند، چاومان بە عەمار حەكیم و قەیس خزعەلی سەرۆكی عەسایب ئەهلولحەق كەوتووە‌و بڕیارە چاومان بە نوێنەری عەلی سیستانی بكەوێت و دواتر لەگەڵ مالكی و هادی عامریشدا كۆدەبینەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئامانجی سەردانەكەمان گەڕانەوەی ئاوارە كوردەكانە بۆ خورماتوو، هەروەها هەوڵدانە بۆ ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی لەنێوان كوردو توركمانی شیعەدا.

ناوبراو رونیشیكردەوە، بڕیاردراوە لیژنەیەك لە پێكهاتەكانی شارەكە پێكبهێنرێت و بەرپرسیارێتی هەڵبگرن، وەرەقەیەك لەنێوان پێكهاتەكاندا واژوو بكرێت بۆ ئەوەی جارێكیتر شەڕ هەڵنەگیرسێتەوە.

محەمەد فایەق ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەرپرسانی باڵای شیعە ئەوەیان پێ راگەیاندین كە هێزە شیعیەكانی حەشدی شەعبی لەخورماتوو بكرێنە دەرەوەو هێزی پۆلیسی ئیتیحادی لەناو قەزاكە جێگیر بكرێن.

16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو كوردانی قەزای خورماتوو بەهۆی هێرشی چەكدارانی حەشدی شەعبی و هێ.ەكانی عێراق بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان ئاوارە بوون و توركمانە شیعەكان بەسوتاندن و تەقاندنەوەی ماڵەكانیان تۆمەتبار دەكەن.

بابەتی دواتر

download (1)

دۆناڵد ترامپ: بەردەوام دەبم لە پشتیوانی كردنی عەرەبستان

ئه مرو سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، سه ره ڕای ئەوەی ئەنجوومەنی پیران بڕوای وایە كە (بن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *