48950

وەزیری نەوتی عێراق: عەبادی داوای کردووە ئامادەبین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ھەولێر

باسک نێت:

جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای کرد کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لێکردوون ئامادەکاری بکەن بۆ ئەنجامدانی دانوستاندن لەگەڵ ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆسیەی نەوت. پێشبینیش دەکات لە چەند رۆژی داھاتوودا دەست بە دانوستاندن بکرێت.

وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کە رۆژی ھەینی ٥-١-٢٠١٨ بڵاوکرایەوە، ڕایدەگەیەنێت لەمکاتەدا ھیچ جۆرە گفتوگۆیەک لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێـمی کوردستاندا نییە، بەڵام پێشبینی دەکات ئەو گفتوگۆیانە ئەنجام بدرێت و ئەنجامەکەیشی باش بێت.

دەربارەی کاتی دەستپێکردنی گفتوگۆکان وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت: ھێشتا کاتەکەی دیاری نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەنجام بدرێت.
ژ.ک

بابەتی دواتر

602e61baa7f1ebeb0a0ac77adad5cd1f_L

ڤیدیۆ.. لە ئەمریکا یەکەم وەزیری موسڵمان بە قورئان سوێندی یاسایی خوارد

باسک نێت: لە ویلایەتی ڤێرجینیا، یەکەم وەزیری موسوڵمان پۆستی وەزیری فێرکردن وەرگرت و لەکاتی خواردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *