images

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی لەسەر بوومەلەرزەكەی ئەمشەو بڵاوكردەوە

بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك ڕوویدا، كە سەنتەرەكەی لەدەرەوەی هەرێم بووە و دەشڵێت: “گوڕی بوومەلەرزەكە 5.1 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و لە قوڵایی 8 كم بووە لە سەرپێڵی زەهاو”.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنرواێكدا، كە وێنەیەكی دەست (باسك نێت) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمشەو 6-1-2018 بوومەلەرزەیەك ڕوویدا، كە سەنتەرەكەی لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان بوو، لە ناوچەی سەرپێلی زەهاو.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: “لە دووری 7 كیلۆمەتر بووە لە سەرپێڵی زەهاو و هاوڵاتیان هەستیان پێكردووە، هیچ زیانێكی بەداوە نەبووە”.

ڕاشیگەیاندوە، بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر 6.22 خوولەی ئێوارە ڕوویداوە وبە گوڕی 5.1 پلەی ڕیختەر بووە لە قوڵایی 8 كیلۆمەتر.

بابەتی دواتر

41948571_1479604202172471_5299971995243380736_n

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ۱٨ ـ ۹ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *