1220141695447

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماری ده‌ستگیر كردن و كوشتنی رۆژنامه‌نوسانی له‌ سوریا بڵاوكرده‌وه‌

ساڵی ڕابردو سوریا بۆ ڕۆژنامەنوسان بە پێشێلكاری و توندوتیژی تێنەپەڕی و لەكاتی كارە ڕۆژنامەنوسیەكاندا ، 42 رۆژنامەنووس كوژراون و 46 ڕۆژنامەنوسیش دەستگیركراون.

تۆڕی مافەكانی مرۆڤی سوریا راپۆرتێكی لەبارەی كوشتن و دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان لە ساڵی 2017دا لەلایەن گرووپە جیاجیاكانی سووریاوە بڵاوكردەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، لە ساڵی رابردوودا42 ڕۆژنامەنوس لە سوریا لە لایەن لایەنە شەڕكەرەكانەوە كوژراون و 47 چالاكوان و رۆژنامەنووسیش برینداربوون كە 27یان تەنها لە ئاكامی هێرشەكانی رژێمی ئەسەددا بووە.

هەرلەو ساڵەدا 46 ڕۆژنامەنوس دەستگیركراون كە 6 ڕۆژنامەنوسیان لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە بووە و 11 یان پەیەدە دەستگیری كردون و هەیئەی تەحریر شامیش 19 ڕۆژنامەنوس و گرووپەكانی دیكەی ئۆپۆزسیۆنیش 10 رۆژنامەنووسیان دەستگیركردووە.

بابەتی دواتر

602e61baa7f1ebeb0a0ac77adad5cd1f_L

ڤیدیۆ.. لە ئەمریکا یەکەم وەزیری موسڵمان بە قورئان سوێندی یاسایی خوارد

باسک نێت: لە ویلایەتی ڤێرجینیا، یەکەم وەزیری موسوڵمان پۆستی وەزیری فێرکردن وەرگرت و لەکاتی خواردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *