received_1692182714137078

سروە عەبدولواحید: حەشدی شەعبی ئەرکی نیشتیمانی و ئەخلاقی بەجێ ھێناوەو دەبێت پاداشت بکرێن

باسک نێت:

سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق لەدیمانەیەکی کەناڵی(المیادین)ی نزیک لەحزبوڵای لوبنان و رژێمی سوریا ستایشی رۆڵی حەشدی شەعبی دەکات و دەڵێت: حەشدی شەعبی ئەرکی نیشتیمانی خۆی بەجێھێناوە، ھەروەھا دەڵێت: ئێستا کاتی ئەوەیە کە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی پاداشت بکرێن.

سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لەو دیمانەیەی مەیادیندا دەڵێت: ئەو سێ حزبەی ھەرێمی کوردستان بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و ھاوپەیمانی دیموکراتی چوونەتە بەغدا و داوایان کردووە لە حکومەتی عێراقی لەمەودوا مامەڵە لەگەڵ ئەماندا بکات نەک یەکێتی و پارتی، ھەر لەو دیمانەیەدا ستایشی رۆڵی حەشدی شەعبی و فەرماندەکانی ئەو میلیشیایانەی کرد.

تا ئێستا ڕوون نییە قسەکانی سروە عەبدولواحید بیروڕای فەرمی گۆڕان و کۆمەڵ و ھاوپەیمانییە یان تەنھا بیروڕای خۆی و بزووتنەوەکەیەتی، لەڕابردوودا ئەم ھێزانە ڕەخنەی زۆریان لەبەحزبیکردن و بەمیلیشیاکردنی پێشمەرگە گرتووە کە لەحەشدی شەعبی رێکخراوترن، بەڵام ئێستا ستایشی میلیشیایەک دەکەن کەچەندین حزب و رەوتی سیاسی و مەزھەبی ئاراستەیان دەکات و دەیان تاوان و پێشێلکاریان بەرامبەر خەڵکی کورد لەناوچەکانی دوزخورماتوو کەرکوکدا ئەنجام داوە.

ژ.ک

بابەتی دواتر

2291

سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم سێ‌ كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوونەتە قوربانی.لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *