8712018_u

پۆلیسی دارستانی سلێمانی: ساڵی ڕابردوو ٦٢٧ کەس دەستگیرکراون

باسک نێت-سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو ٦٢٧ کەس لەسەر ڕاوکردن و سەرپێچی جۆراوجۆری دیکە دەستگیرکراون.

پۆلیسی دارستانڤی سلێمانی ئامارەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: لە ساڵی ٢٠١٧دا، ١٤١ کەس لەسەر ڕاوی باڵندەی کێوی، ١٨١ کەس لەسەر ڕاوە ماسی و نۆ کەسی دیکەش لەسەر ڕاوی ئاژەڵی کێوی دەستگیرکراون، کۆی گشتی دەستگیرکراوان ٦٢٧ کەس بوون، لەکاتێکدا ساڵی ٢٠١٦، ٥٣٠ کەس بوون.

ھاوکات لە ئامارەکەدا ئەوەش ھاتووە، لەو ساڵەدا دەستگیراوە بەسەر ٤٩ چەکی جۆری تاپڕ، ١٦ چەکی جۆری کڵاشینکۆف و چەندین پێداویستی و کەلوپەلی دیکەی ڕاوکردندا.

ئەوەشی وتووە: لە ساڵی ٢٠١٧دا، ١٠٠ ھەزار دۆنم پوش و پاوان و دارستان و باخی ھاوڵاتیان سوتاوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦دا، ٥٢١ ھەزار و ٢٤٤ دۆنم سوتاوە.

 

ژ.ک

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *