news

کارەبای سلێمانی ھاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

باسک نێت_سلێمانی

کارەبای سلێمانی ھاوڵاتیان لە ھەندێک کەس ئاگادار دەکاتەوە کە بەناوی ئەوانەوە داوای پارەیان لێدەکەن بۆ چاکسازی تۆڕی کارەبا و محاویلەکان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، کارەبای سلێمانی دەڵێت:ھەندێک خەڵک بەناوی فەرمانگەکانی کارەبا، پارە لە ھاوڵاتیان کۆدەکەنەوە بۆ چاکسازی تۆڕی کارەبا و محەویلەکان.

ڕاشیگەیاندووە: ئەوە پەیوەندی بە لایەنی کارەباوە نیە، بەفەرمیش دەزگانی پۆلیس و ئاسایشمان لەو حاڵەتانە ئاگادارکردووەتەوە، بەوپێیەی چاککردنەوەی تۆڕەکانی و محا‌ویلەکان ئەرکی ئێمەیە وەک لایەنی کارەبا بێ بەرامبەر چاک بکرێن.

داواش لە ھاوڵاتیان دەکات ھەرکەسێک داوای کۆکردنەوەی پارەی کرد بۆ کێشەکانی کارەبا، ڕاستەوخۆ دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش ئاگادار بکەنەوە.

ژ.ک

بابەتی دواتر

602e61baa7f1ebeb0a0ac77adad5cd1f_L

ڤیدیۆ.. لە ئەمریکا یەکەم وەزیری موسڵمان بە قورئان سوێندی یاسایی خوارد

باسک نێت: لە ویلایەتی ڤێرجینیا، یەکەم وەزیری موسوڵمان پۆستی وەزیری فێرکردن وەرگرت و لەکاتی خواردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *