8712018_DAWAKAREGH

داواکاری گشتی ئاماری چالاکییەکانی ٢٠١٧ـی بڵاوکردەوە

باسک نێت

وتەبێژی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێم رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٧ دا لەسەر کەیسی دەستدرێژیکردنە سەر موڵک و ماڵی گشتی و تاوانەکانی زێدەڕۆیی ٢٢٠٠ سکاڵای تۆمار کردووە .

دڵشاد نافز، وتەبێژی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامار و چالاکیەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، “دەستەی وردبینی لە دۆسیەی تاوانەکای گەوران وردبینی و دەربڕینی ڕا لەسەر ١١٧٩ لەو تاوانانەی لە دادگاکانی ھەرێم تۆمار کراون، کە سزاکانیان بریتی بووە لە سێدارەدان و زیندانی ھەتاھەتایی،”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە تاوانی نەوجەوانانیش ڕاو سەرنجی لەسەر ٨١٨ لەو بڕیارانەی لە دادگاکانی نەوجەوانان دەرچووە کە جۆری تاوانەکانیان جینایات بوە”.

وتەبێژی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێم وتیشی، “دەستەی راوێژ کاری زیاتر لە ٦٨ راوێژیان بۆ کەیسەکان کردووە ، دەستەی تانە لێدانیش لەبەرژەوەندی یاسا ١٠ تانە بووە”.

لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا بۆتان بەکر، بەڕێوەبەری دەستەی مافی گشتی لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی رایگەیاند، لەساڵی ٢٠١٦ کەمتر لە ١٠٠٠ زیادەڕەوی تۆمارکراوە بۆسەر موڵکی گشتی، بەڵام لە ٢٠١٧ زیاتر لە ٢٢٠٠ زیادەڕەوی تۆمارکراوەو داواکاری گشتی سکاڵای جوڵاندووە لە دژی ئەو لایەنەی کە ھەستاوە بە ئەنجامانی پێشێلکاری.

ژ.ک

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *